رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان لە ماوەی دوو هەفتەدا لە کۆی 14 کەس کە بە تۆمەتی قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستبەسەرکران، شەش کەسیان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی ئاداری 2025 رایگەیاند، هەوڵەکانیان بۆ رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤ بەردەوامن و لەو چوارچێوەیەدا لە رۆژانی نێوان 16 بۆ 30ی ئاداری 2025 لە سەرتاسەری پارێزگاکە ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکردنی قاچاخچییەکان ئەنجامدراوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 14 کەس بە تۆمەتی "قاچاخچێتیکردن بە کۆچبەران و بازرگانیکردن بە مرۆڤ" دەستبەسەرکراون و براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان. دوای وەرگرتنی گوتەکانیان ئەو 14 کەسە رەوانەی دادگە کراون.
بە بڕیاری دادگەی وان شەش لە دەستبەسەرکراوەکان خراونەتە زیندانەوە، هەشت کەسەکەی دیکەش ئازاد کراون.
پارێزگای وان بۆ کۆچبەرانی ئەفغانستان و ئێران و پاکستان وەک رێڕەوێکی ترانزێت بۆ چوونە تورکیا و ئەورووپا بەکاردێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ