دادگەی فیدراڵی سکاڵای وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی تایبەت بە کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دواخست

31-03-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دادگەی باڵای فیدراڵی سکاڵایەکی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی لەبارەی کەمپی ئاوارەکان بۆ مانگی داهاتوو دواخست. بەرپرسێکی ئەو وەزارەتە دەڵێت، "رژدین لەسەر داخستنی کەمپەکان لە وادەی خۆیدا". 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 31ـی ئاداری 2024، دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەکی کرد کە لەلایەن ئیڤان فایەق جەبرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تۆمارکراوە. دادگەکە سکاڵاکەی بۆ رۆژی 21ـی مانگی نیسان دواخست.
 
سکاڵاکار داوا دەکات هەرێمی کوردستان ناچار بکرێت بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە داخستنی کامپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان.
 
عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەبارەی سکاڵاکەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "وەزارەت رژدە لەسەر داخستنی کەمپی ئاوارەکان لەو وادەیەی دیاریکراوە؛ بۆیە دەمانەوێت ئەمساڵ دوا ساڵی ئاوارەیی بێت لە عێراق".
 
رۆژی 23-1-2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی سەبارەت بە ئاوارەکان دەرکرد کە چەند خاڵێکی لەخۆگرتبوو، لەنێویاندا دیاریکردنی رۆژی 30ـی مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵ وەک دوا وادە بۆ داخستنی کەمپەکان و گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان. دواتر کاتەکە بۆ 30ـی مانگی تەممووز درێژکرایەوە.
 
بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا لیژنەیەک لە وەزارەتەکانی کۆچ و کۆچبەران، پەروەردە، تەندروستیی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە پێکبهێندرێت.
 
ئێستا 23 کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان هەن کە نزیکەی 30 هەزار خێزانیان تێدایە.
 
ئاوارەکان جگە لە پارێزگای نەینەوا، خەڵکی پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەدین، دیالە و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراقن و لە ساڵی 2014 و دوای هەڕەشەکانی چەکدارانی داعش هاتنە هەرێمی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."