بەفر لە بەهاردا سنووری دهۆک سپیپۆش دەکات و ترس بۆ جووتیاران دروستدەکات

31-03-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
.
.
نیشانەکردن بەفر دهۆک
A+ A-
 
 رووداو دیجیتاڵ

لە دوایین رۆژی مانگی ئاداری 2023، شەپۆلێکی بەفربارین چەند ناوچەیەکی پارێزگای دهۆکی گرتەوە و بەتایبەتی لە ئامێدی بەفرێکی زۆر باری و تیمەکانی راماڵینی بەفری خستە سەر کار بۆ ئەوەی ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاووڵاتییان دروست نەبێت.
 
حیکمەت یوسف، سەرپەرشتی تیمەکانی راماڵینی بەفر دەڵێ "پێشتریش پێشبینیی هاتنی ئەو شەپۆلەی بەفربارینمان کردبوو. پێمان گوترابوو رۆژی هەیینی تاوەکو شەممە شەپۆلەکە دێت". هەروەها دەڵێ "پێیانگوتووین لە کاژێر حەوتی بەیانییەوە لێرەبین بۆ ئەوەی هەر ئاستەنگییەک دروست ببێت، پاکی بکەینەوە. لێرەوە تاوەکو سەرسەنگ عایدی ئێمەیە و رێگای چەمانکێش کراوەیە".
 
زۆربەی درەختەکانی دەڤەرەکە گوڵیان داوە، بەگوتەی جووتیاران ئەو بەفرە زیان بە بەرهەمەکانیان دەگەیەنێت ئەگەر بێت و پلەی گەرما بەرز نەبێتەوە، دارەکان خۆیان لەبەر ئەو سەرمایە ناگرن.
 
جەبار ئاشەوی، جووتیارە لە دەڤەری ئامێدی و، دەڵێ "ئەو دارانەی ناویان بۆشە بەرگەی ئەم بەفرە ناگرن، وەکو ھەنار و ھەنجیر، هەروەها ئەو درەختانەی گوڵیان دەرکردووە وەکو ئاڵوباڵوو، کاکی و قەیسی، ئەوانە بەرھەمەکانیان نامێنێ و سەرما کاریگەرییان لێ دەکات".
 
بۆ هەندێک کەسی دیکەش، بارینی بەفر لە وەرزی بەهار، بووەتە بەهانەی سەیران و گرتنی وێنەی یادگاری. ئەحمەد عەبدولستار، کاسبکارە و یەکێکە لەو کەسانە. ئەو، دەڵێ "ئەمڕۆ هاتووینەتە دەرەوە، چونکە شتێکی سەیرە، لە کۆتایی مانگی سێداین و بەفر باریوە، بۆیە هاتووین لەنێو ئەو کەشەدا رۆژەکەمان بەسەرببەین".
 
لە ناوچە چییاییەکان بەتایبەتی لە نزیک چیای گارە و مەتین، نزیکەی چوار بۆ پێنج سانتیمەتر بەفر باریوە، بەڵام خەڵکی ناوچەکە دەڵێن، بەفری ئەو کاتەی ساڵ، خۆی ناگرێت و زوو دەتووێتەوە.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گومرگی کرماشان.

گومرگی کرماشان: لە سێ مانگدا 850 ملیۆن دۆلار کەلوپەل هەناردەکراوە

بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان دەڵێت، لە سێ مانگدا هەناردەی کەلوپەل لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی ئەو پارێزگایەوە بەراورد بە پار 7٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 845 ملیۆن دۆلار.