مەسرور بارزانی پیرۆزبایی یادی دامەزراندن لە هەردوو حیزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی دامەزراندنیان، پیرۆزبایی لە هەردوو حیزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت، هەردوو حیزبەکە "رۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بزاڤی سیاسیی عێراق و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە."
 
ئەمڕۆ هەینی، 31-03-2023، یادی 89 ساڵەی دامەزراندنی هەردوو حیزبی شیوعیی عێراق و کوردستانە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەو بۆنەیەوە رایگەیاند، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هیوای سەرکەوتنيان بۆ دەخوازم."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامە پیرۆزباییەکەیدا دەڵێت، "هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق، رۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بزاڤی سیاسیی عێراق و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوربانییەکی زۆریان داوە. ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانیاندا بەردەوام بن لە پێناو بەرگریکردن لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و فرەلایەنی و ئازادی لە عێراقدا." 
 
دەقی پەیامە پیرۆزباییەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
 
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و کۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعیی کوردستان و عێراق دەکەم و هیوای سەرکەوتنيان بۆ دەخوازم. 
 
هەردوو حزبی شیوعیی کوردستان وعێراق، رۆڵێکی دیار و بەرچاویان لە بزاڤی سیاسیی عێراق و بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوربانییەکی زۆریان داوە. ئومێدەوارم لە خەبات و تێکۆشانیاندا بەردەوام بن لە پێناو بەرگریکردن لە مافە رەواکانی خەڵکی کوردستان و پەرەپێدانی کولتووری دیموکراسی و فرەلایەنی و ئازادی لە عێراقدا. 
 
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2023/3/31