لە سنووری پارێزگای دهۆک بەفر دەبارێت

31-03-2023
بەفربارین لە سنووری ئامێدی. وێنە: ژیار حەکیم - رووداو
بەفربارین لە سنووری ئامێدی. وێنە: ژیار حەکیم - رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شەپۆلێکی سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای دهۆک بەفربارین دەستیپێکردووە. کەشناسیش دەڵێت، شەپۆلەکە سێ رۆژ دەخایێنێت.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەکانی سنووری قەزای ئامێدی و کانی ماسێ بەفربارین دەستیپێکرد و تیمەکانی راماڵینی بەفر لە شوێنە جیاوازەکان بڵاوەیان پێکراوە تاوەکو رێگە لە دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ بگرن. 
 
ئەیوب نەسری، پەیامنێری رووداو لە هاوینەهەواری سوارەتووکە دیمەنی بەفربارینەکەی گواستەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەفر لەسەر شەقامەکان کەوتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاستەنگی هاتووچۆ دروست نەبووە.
 
 
بەپێی کەشناسی، بەیانیی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما لە دهۆک کەمتر لە 4 پلەی سیلیزی بوون. 
 
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر چیای مەتین و دەڤەری کانی ماسێ بەفری زیاتر باریوە، بەڵام لە سوارەتووکە نزیکەی پێنج سانتیمەتر باریوە. 
 
بەپێی گوتەی شارەزایانی کشتوکاڵ، بەفربارین لەم وەرزەدا دەکرێت کاریگەریی خراپی لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکان هەبێت. 

هاوکات بەفر لە چیای پیرس لە سنووری قەزای ئاکرێش باریوە
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە