بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی: لە رەمەزان دوو بەشەخۆراک دابەش دەکەین

31-03-2022
رێبوار عەلی
A+ A-

رادیۆ دیجییتاڵ

بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاردراوە بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان دوو بەشەخۆراک بە هاونیشتمانییان بدرێت، هەروەها هاونیشتمانییانیش دڵنیادەکاتەوە کە لەکاتی خۆیدا دابەشی بکەن.
 
شەوکەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئێستا دەستکراوە بە دابەشکردنی قۆناخی دوو کە پێی دەگوترێت بەشە خۆراکی مانگی رەمەزان. وەزارەتی بازرگانیی عێراق %50ـی دابەشکردووە، بۆیە ئێمەش رۆژی یەکشەممە 3ـی نیسان بەگوێرەی ئەو ماددە خۆراکییانەی بۆمان هاتووە دەست بە دابەشکردنی دەکەین، هەرکاتێک بەشەکەی دیکەیشی هات کە بەپێی پێشبینییەکان دەکەوێتە ناوەڕاستی مانگی رەمەزان، دەست بە دابەشکردنی دەکەین."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی، "ئەو دوو بەشە خۆراکەی مانگی رەمەزان بە هانیشتمانییان دەدرێت بریتین لە؛ 3 کیلۆگرام برنج، 1 کیلۆگرام شەکر، یەک لیتر زەیت، 500 گرام فاسۆلیا لەگەڵ نیسک و نۆک و دۆشاوی تەماتە".
 
شەوکەت محەممەد دەشڵێت، "دوای هاتنی ئەو دووبەشە خۆراکەی مانگی رەمەزان، بەشەخۆراکی هاونیشتمانییان لە 7 ماددەوە بۆ 13 ماددە زیاد دەکرێت، ئەو ماددە خۆراکییانەش بریتی دەبن لە؛ تایت، سابوون، شیری منداڵان و شیری گەورە لەگەڵ شیری عەجەم و چەند ماددەیەکی خۆراکی دیکە".
 
سەبارەت بەو بڕیارەی کە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەریکردووە، ئەو بەڕێوەبەرەی دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی باس لەوە دەکات، "هەر هاونیشتمانییەک زیاتر لە مانگێک ئەو ماددە خۆراکییانەی بۆی هاتووە وەرینەگرێت، ئەوە دەگەڕێندرێتەوە بۆ کۆگەکانی خۆراک، هەر بریکارێکیش لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا نەچێت بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی هاونیشتمانیان، سزادەرێت."
 
شەوکەت محەممەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراکی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "تاوەکو ئێستا بڕیارەکە بە ئێمە نەگەیشتووە بۆیە، ئێمە تاوەکو 3ـی مانگ دەرفەتمان داوەتە هاونیشتمانیان کە بێن و بەشەخۆراکی خۆیان وەربگرن یان کەسێک بکەن بە وەکیل، ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر تێپەڕبوو ناچارین بەشە خۆراکەکە بۆ کۆگەکانی وەزارەتی بازرگانی بگەڕێنینەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.