وەزارەتی کشتوکاڵ: بەبێ بەرامبەر دەرمانی قڕکەر بۆ جووتیاران دابین دەکەین

31-03-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، لەسەر پارەی 2%ی بنەتۆی گەنمی جووتیاران، بەبێ بەرامبەر دەرمانی قڕکەر بۆ جووتیاران دابین دەکرێت.
 
رۆژی 31ی ئاداری 2021 بە سەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی توێژینەوە و رێنوێنییەکانی کشتوکاڵی و بەڕێوەبەری بنەتۆی هەرێم و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی وەزارەتەکە، کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا دەربارەی چۆنێتی خەرجکردنی پارەی 2%ی بنەتۆی جووتیاران.
 
دوای تاوتوێکردن و گفتۆگو و گەڵاڵەکرنی را و سەرنجی ئامادەبووان، بڕیاردراوە کە بۆ لەمەودوا بڕی پارەی 2%ی بنەتۆی جووتیاران تەنیا بۆ ئەم مەبەستانەی خوارە خەرج بکرێت:
 
1- پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی لە بواری بنەتۆی گەنم.
2- بەرهەمهێنان و زیادکردنی بنەتۆی گەنم بە هەر سێ پلەکەیەوە.
3- گرنگیدان بە رێنوێنییەکانی کشتوکاڵی هەر لە قۆناخەکانی چاندن تاوەکو بەبازاڕکردن.
4- دابینکردنی دەرمانی قڕکەر و پەین بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان.
5- گرنگیدان بە تاقیگە بۆ بواری توێژینەوەی گەنم.
 
هەروەها لەو کۆبوونەوەیە، بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی کشتوکاڵ، بڕیاردراوە لە نزیکترین کاتدا بەبێ بەرامبەر دەرمانی قڕکەر بۆ جووتیاران دابینبکرێت لەسەر پارەی 2%ی بنەتۆی ساڵی 2018، بەپێی ئامادەکردنی مەرج و رێنماییەکان کە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی توێژینەوە و رێنوێنییەکانی کشتوکاڵی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگاکان دەردەچێت.
 
لە دوایین سەردانی شاندی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق، جەخت لەسەر شایستەی 2%ی بنەتۆی گەنمی جووتیاران کراوەتەوە و بەڵێندراوە کە پارەی شایستەی ساڵی 2020ی گەنمی جووتیاران دابین بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی و جەنەراڵ کێڤن لێیهی

مەسرور بارزانی و فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان تاوتوێی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد و ستایشی پشتیوانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمان دووپات کردەوە.