هاونیشتمانییەک لە بنکەی پۆلیسی بەردەڕەش جەڵتە لێی دەدات و دواتر گیان لەدەستدەدات

31-01-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە بەردەڕەش چەند هاونیشتمانییەک بەشەڕ دێن و دەبرێن بۆ بنکەی پۆلیس، بەڵام باوکی یەکێک لە شەڕکەرەکان لەوێ گیان لەدەست دەدات. پۆلیس دەڵێت، کەس سکاڵای نەکردووە بۆیە کەسیش دەستگیر نەکراوە.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو لە قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک روویداوە. ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە باوکی یەکێک لەوانە بووە کە بانکگراوە بۆ بنکەی پۆلیس.
 
عەقید عارف گۆران، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ئەمڕۆ هەینی 31-01-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چەند شۆفێرێکی بارهەڵگر دوای ئەوەی بووەتە دەمەقاڵێیان و بانکگراون بۆ بنکەی پۆلیس بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان، باوکی یەکێکیان هات و دوای بینینی دۆخەکە جەڵتە لێیدا".
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاونیشتمانییە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک و دواتر گیانی لەدەستداوە.
 
لە بەشێکی میدیاکان بڵاوکراوەتەوە، کە دوای رووداوەکە ژمارەیەک چەکدار چوونەتە سەر بنکەی پۆلیسی بەردەڕەش، بەڵام بەڕێوەبەری بنکەکە رەتیدەکاتەوە و دەڵێت: "هیچ کەسێک بە چەکەوە نەهاتووە و هیچ شەڕێکیش رووینەداوە لەنێو بنکەکەدا".
 
تەرمەکە لە دادپزیشکی دهۆک توێکاری بۆ کراوە و پۆلیس بەگوێرەی توێکارییەکە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.
 
بەگوتەی عارف گۆران، هیچ کەسێک سکاڵای تۆمار نەکردووە، بۆیە هیچ کەسێکیش بەهۆی رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی: ئامادەیی هەموو هاریکاریێکین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەڵێت، "پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم."