رووداو دیجیتاڵ
خێزانێکى چوار کەسی لە ناحیەى زومماری سەر بە پارێزگای نەینەوا بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کەوتنە نێو پڕۆژەیەکى ئاو و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
رووداوەکە دوێنێ پێنجشەممە، 30ى کانوونى دووەمى 2025، لە گوندى گرسۆر لە ناحیەى زوممار روویداوە
رۆژی هەینى، 31ى کانوونى دووەمى 2025، دڵشاد شنگالى، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستیی نەینەوا بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "تەرمى چوار ئەندامى ئەو خێزانە گەیێنراونەتەوە دادپزیشکى نەینەوا، کە کەوتوونەتە پڕۆژەى ئاوى رەبیع و گیانیان لەدەستداوە."
زوممار ناوچەیەکى کوردستانییە و سەر بە قەزاى تەلەعفەرە لە پارێزگاى نەینەوا.
دڵشاد شنگالى گوتی: "خێزانەکە پێکھاتوون لە دایک، باوک و دوو منداڵیان لە نەتەوەى عەرەبن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ