کۆڵبەرێک لە ناوچە شاخاوییەکانی پێنجوێن رەقبووەوە

31-01-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان لە ناوچە شاخاوییەکانی نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان لە سنووری پێنجوێن رەقبووەوە.
 
رۆژی هەینی، 31ـی کانوونی دووەمی 2025، هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "درەنگانی شەوی رابردوو لە بوونی تەرمێک لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری قەزاکەمان ئاگادارکراینەوە و ئێمەش تیمەکانی بەرگریی شارستانیمان ناردن کە بە هاوکاری هێزەکانی پاسەوانی سنوور گەیشتنە شوێنەکە".
 
هێمن ئیبراهیم دەڵێت: "تەرمەکە کۆڵبەرێکی تەمەن 21 ساڵی دانیشتووی شاری مەریوان بوو و لەسەر یەکێک لە شاخەکانی خاڵی سنووریی نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و پێنجوێن بەهۆی سەرمای زۆرەوە رەقببووەوە. دیار نییە چەند رۆژ پێشتر لەوێ گیانی لەدەستدابوو."
 
بە گوتەی قایمقامی قەزای پێنجوێن، "پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تەرمی کۆڵبەرەکەش رەوانەی دادپزیشکی سلێمانی کراوە."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گۆشتی بەستوو. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: بڵند تاهیر - رووداو

چاودێریی بازرگانیی هەولێر: گۆشتی بەستوو خاو دەکرێتەوە و بە گۆشتی فرێش دەفرۆشرێت

شەوی رابردوو دوو شوێنی دیکەی بازرگانی لە هەولێر داخراون، یەکێکیان بە کەرەستەی بەسەرچوو پاقلاوەی دروستکردووە، یەکێکیش گۆشتی بەستووی خاو کردووەتەوە و بە گۆشتی فرێش فرۆشتوویەتی. بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر دەڵێت، "زۆر کەس بە ئەنقەست بەدوای کاڵای بەسەرچوودا دەگەڕێن و دەیفرۆشنەوە."