تورکیا و پەکەکە ئاماری شەڕی نێوانیان بڵاودەکەنەوە

31-01-2025
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی 6 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. پەکەکەش دەڵێت، سێ سەربازی تورکیایان کوشتووە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی هەینی 31ی کانوونی دووەمی 2025 لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، گیانلەدەستدانی 6 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە ناوچەی گارە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی هێرشی ئاسمانییەوە راگەیاند.
 
وەزارەتەکە دەشڵێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان لە هەر دۆخێکدا بەردەوام دەبن.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، رۆژی 18ی ئەم مانگە بڵاویکردەوە، لە ناوچەکانی زاپ و مەتین لە هەرێمی کوردستان، هێرشیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا و سێ سەربازیان لێ کوشتوون.
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە "چنگ - قوفڵ" کە بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلی تایبەت بە گواستنەوەی سەگی بێلانە.

لە هەولێر 14 هەزار سەگی بەرەڵڵا کۆکراونەتەوە و پێنج هەزاریان نەزۆککراون

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر رایگەیاند، دوو بارهەڵگری نوێیان بۆ دابینکراوە، بەمەش لە رۆژێکدا دەتوانن زیاتر لە 50 سەگ کۆبکەنەوە.