prev
next
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی مرداربوونی زیاتر لە 100 سەر ئاژەڵ لە شارۆچکەیەکی دێرسم، ئاژەڵەکانی شارۆچکەکە و گوندەکانی دەوروبەری بۆ ماوەی مانگێک کەرەنتین کرا.
لە شارۆچکەی پێرتاگی سەر بە پارێزگای دێرسمی باکووری کوردستان 114 مەڕ و ماڵات مردار بوون.
بەگوێرەی راگەیێندراوی قایمقامیەتی پێرتاگ، کۆمیسیۆنی تەندروستی ئاژەڵان سەربە بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵ و دارستانی شارۆچکە بڕیاریداوە بۆ ماوەی 30 رۆژ لە سەرجەم گوند و گەڕەکەکانی شارۆچکەکە کەرەنتینەی ئاژەڵ رابگەیەنێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو 112 سەر ئاژەڵە لە ماوەیەکی کەمدا لە دوو گوندی سەر بە شارۆچکەکە مردار بوونە.
نموونە لە ریخۆڵەی مەڕ و ماڵاتە مرداربووەکان وەرگیراوە و رەوانەی تاقیگە کراون بۆ پشکنین و دەستنشانکردنی نەخۆشییەکە.
لە ماوەی کەرەنتینەدا هێنان و بردنی مەڕ و ماڵات بۆ ئەو شارۆچکەیە و گوندەکانی دەوروبەری قەدەخە کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ