رووداو دیجیتاڵ
بەیان کچێکی دیکەی ماڵباتی مەحموود شەعبۆ بوو، کە لە رۆژی 23-01-2024 لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە دوو خوشکی و داپیرەی گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە خۆیشی گیانی لەدەستدا.
لە رووداوەکەدا دایک و باوکی بەیان برینداربوون، حاجی ئەمین، کەسێکی نزیکی ماڵباتەکەیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەم شەو بەیان-ی10 ساڵان گیانی لەدەستدا و لە تەنیشت گۆڕی دوو خووشکەکەی و داپیرەی لە گۆرستانی کۆمەڵگای مسێریکێ بەخاکسپێردرا."
لەدوای بەدواداچوونەکانی رووداو بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە پارێزگاری دهۆک و چەند لایەنێکی دیکە پەیوەندییان بە کەسوکاری قوربانییەکانەوە کردبوو بە مەبەستی هاوکارییکردنیان، هەروەها لایەنە تەندروستی و کارگێڕییەکان بۆ هاوکاریکردنیان راسپێردران.
دایک و باوکی بەیان، لە نەخۆشخانەی سووتان و جوانکاریی دھۆک چارەسەر وەردەگرن، خووشکی و برایەکیشی کە تەمەنیان پێنج ساڵ و 12 ساڵە لە کاتی رووداوەکەدا لە دەرەوەی ماڵەکەبوون، ئێستا لای کەسوکارییان دەمێننەوە و چاودێری دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ