لە پارێزگای سلێمانی هەموو چالاکییەکی تایبەت بە جێندەر قەدەخەکرا

31-01-2023
شەنگە ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێکی فەرمی هەموو چالاکییەکی جێندەری قەدەخەکرد.
 
بەرزان محەمەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە نووسراوێکی فەرمی کە لە 29-1-2023 واژۆی کردووە، هەموو چالاکییەکی جێندەری لە پارێزگای سلێمانی قەدەخەکرد و لە نووسراوەکەدا کە ئاراستەی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین کراوە هاتووە "بفەرموون بە ئاگادارکردنەوەی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان لە ئەنجامنەدان و رێگەنەدان بە هیچ جۆرە چالاکییەکی لەم جۆرە لەناو بینای فەرمانگەکان کە دەبێتە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە و مەترسیی بۆ سەر گەنجان و نەوەکانمان." 
 
رۆژی سێشەممە 31-01-2023، رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: لە سەرەتای ئەم مانگە، من لەناو ئەنجوومەنی پارێزگا ژمارەیەک واژۆم کۆکردەوە بۆ قەدەخەکردنی چالاکی جێندەری و هاوڕەگەزخوازی، دواتر لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەوە کرایە بڕیار.
 
رەمەزان نامیق گوتی: "ئێستا سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا، چووەتە دەرەوەی وڵات و دەسەڵاتەکانی دراوە بە جێگرەکەی، ئەو بڕیارەش لەلایەن بەرزان محەممەد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاوە واژۆکراوە." 
 
لە بەرامبەردا، هۆشیار ئیسماعیل، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە رووداوی گوت، "ئەم نووسراوە فەرمی نییە، بەڵکو دەبێت لە کۆبوونەوەیەکی ئاسایی یاخود نائاسایی بە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجوومەن بڕیار بدرێت، ئەو نووسراوە بە فەرمی نە لیژنەی یاسایی ئاگادارە و نە لیژنەی تەندروستی." 
 
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: ئەگەر جێندەر بە واتا تەواوەکەی مانای هاورەگەزخوازی بێت، من 100% دژی دەوەستمەوە، بەڵام دەبوو بە ئاگاداری هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیارەکە واژۆبکرێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی بارانبارین لە هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسان: هێشتا پەڵەی نەداوە

شارەزایانی کەشناسی دەڵێن، تاوەکو ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان پەڵەی تەواوی نەداوە. ئەندازیارێکی کشتوکاڵیش لە هەولێر باس لەوە دەکات، بارانێکی دیکەی وەک 24 کاژێری رابردوو ببارێت، پەڵە دەدات.