دژەتیرۆری سلێمانی: لە کەلار تۆمەتبارێک بە مادەی تیرۆر دەستگیرکرا


رووداو دیجیتاڵ 

دژەتیرۆری سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانیان بە هاوکاری دژەتیرۆری عێراق، لە کەلار تۆمەتبارێکیان بە مادەی تیرۆر دەستگیرکردووە.
 
شەوی سێشەممە 31-1-2023، دژەتیرۆری سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری کەلار تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تۆمەتبارەکە ناوی (ع، ع، س)ـە و خەڵکی پارێزگای سەلاحەدینە. تۆمەتبارەکە بەگوێرەی مادەی 4ی تیرۆر داواکراوبووە و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
 
پێشتر و رۆژی 23ـی ئەم مانگە، دژەتیرۆری سلێمانی رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکدا "تیرۆرستێکی داعش"یان لە ئیدارەی گەرمیان بە ناوی (ع، س، ع) دەستگیرکردووە.