رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانی رایگەیاند: هەرشوێنێک خێزانی مێرمنداڵەکە گومانیان لێی هەبووبێت، راستەوخۆ تیمەکانمان بردوونەتە ئەوێ. گوتیشی، "ئەمڕۆ بە هێلیکۆپتەر بەدوایدا گەڕاین."
نزیکەی هەفتەیەک دەبێت مێرمنداڵێک بە ناوی ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا، تەمەن 13 ساڵ لە گەڕەکی کەسنەزانی نوێ (قەرەبوو)ـی شاری هەولێر چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 31-1-2023، موقەدەم سەرکەوت کاڕەش، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هەر شوێنێک خێزانی منداڵەکە گومانیان لێکردبێت، تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە ئەوێ و بەردەوامیش دەبین تا ئەنجامێکی دەبێت، ئێستاش بە هێلیکۆپتەر بەدوایدا دەگەڕێین.
🔴 بە وێنە؛ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ باوکی منداڵە ونبووەکەی هەولێر بە هێلیکۆپتەر بەدوای ئەیوبی 13 ساڵدا دەگەڕێن کە حەوت رۆژە بێسەروشوێنە pic.twitter.com/VzRVImZIWW
— Rudaw (@Rudawkurdish) January 31, 2023
موقەدەم سەرکەوت کاڕەش گوتی: دیارنەمانی ئەو مێرمنداڵە وەک رووداوێکی خنکان نییە کە بەدوای تەرمەکەیدا بگەرێین یاخود بەهۆی باران و لافاوەوە ئاو بردبێتی و لە شوێنێکی دیکە بگەرێین بەدوایدا. بۆ ئەوەی بۆ سەرجەم هاووڵاتییان روونبێتەوە؛ هەر کاتێک هەر کەسێک گومانی لە هەرشوێنێک کرد، راستەوخۆ تیمەکان دەنێرینە ئەوێ.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر هاتوونەتە سەر هێڵ و تیمەکانی بەرگریى شارستانى، ئاسایش، تیمەکانى فڕۆکەوانى، یەکەى K9ـى وەزارەتى پێشمەرگە و پۆلیسى ناوچەکە سەرقاڵی گەڕانن بە دوای مێرمنداڵەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ