رووداو دیجیتاڵ
کۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین رایگەیاند، هاتنی کۆمپانیاکانی فەڵەستیانیان لەگەڵ وەزیری کارەبا بۆ پەرەپێدانی بواری کارەبا لە هەرێمی کوردستان باسکردووە و دەڵێت: "هەوڵدەدەین لە داهاتوودا کۆڕبەندی کۆمپانیاکانی فەڵەستین و هەرێمی کوردستان رێکبخەین."
رۆژی سێشەممە 31-1-2023، نەزمی حزووری، کۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیری کارەبا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشنیازی هاتنی کۆمپانیاکانی فەڵەستینیمان بۆ هەرێمی کوردستان خستە بەردەم وەزیر و وەزارەتی کارەبا؛ پڕۆژەیەک هەیە و تاوتوێی دەکەین لەبواری وەبەرهێنان لە بواری کارەبا لە هەرێمی کوردستان، لە داهاتوودا رایدەگەیێنین."
نەزمی حزووری ئاماژەی بەوەشدا هەروەها باسی ئەوەشیان کردووە، کە لەداهاتوودا کۆڕبەندێکی دیکە بۆ کۆمپانیاکانی فەڵەستین و هەرێمی کوردستان رێکبخەن و ژمارەیەک کۆمپانیای فەڵەستینی بێن لە هەرێمی کوردستان بەدوای دەرفەتی وەبەرهێنان و کاری هاوبەشدا بگەڕێن.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی کۆنسوڵی گشتیی فەڵەستین بۆ وەزارەتی کارەبا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە دیدارەکەی نێوان وەزیر و کۆنسوڵدا "جەخت لەسەر پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەردوو گەلی فەڵەستنی و کوردستان کراوەتەوە. هیواخوازبوون کە پەیوەندیی بازرگانی و کاری کۆمپانیاکانی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان روو لە باشی بکات."
بەپێی راگەیێندراوەکە، وەزیری کارەبا ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ پێشوازی لە کۆمپانیا فەڵەستینیەکان
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ