رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریوە و بۆ سبەینێش بارانبارین بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما نزمدەبێتەوە. دەشڵێت، لە 48 کاژێری داهاتوودا سۆران ساردترین شاری باشووری کوردستان دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ سێشەممە، 31-1-2023، بڵاویکردووەتەوە؛ سبەی چوارشەممە لە زۆربەی کاتەکاندا ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بارانی مامناوەند دەبێت، لە کاتەکانی شەویشدا هاتنی بارستە هەوایەکی ساردتر کار لە کەشی ناوچەکە دەکات و بەفر بارین ناوچە شاخاوی و نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
لە رۆژی دووشەممەی رابردووەوە بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە پارێزگای سلێمانی بووە.
لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی باران و بەفربارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لە حاجی ئۆمەران لە سنووری سۆران سەر بە پارێزگای هەولێر زۆرترین رێژەی بەفر باریوە. کەشناسی دەڵێت، لە 48 کاژێری داهاتوودا سۆران ساردترین شاری باشووری کوردستان دەبێت بەو پێیەی لە ناوەندی ئیدارەکە پلەی گەرمی بۆ 0 دادەبەزێت و لە حاجی ئۆمەرانیش بۆ -1.
بڕی بارانبارین لە 24 کاژێری رابردوودا:
پارێزگای سلێمانی:
سلێمانی: 31.4 ملیمەتر
چوارتا: 58.5 ملیمەتر
یاخسەمەر: 50.2 ملیمەتر
قەڵادزی: 34.5 ملیمەتر
چوارقورنە: 27.5 ملیمەتر
سەرکەپکان: 26.4 ملیمەتر
رانیە: 25.6 ملیمەتر
بازیان: 23.6 ملیمەتر
دووکان: 21.6 ملیمەتر
سەنگاو: 20 ملیمەتر
قرگە: 28.6 ملیمەتر
پارێزگای هەولێر:
هەولێر: 20.1 ملیمەتر
پیرمام: 37.4 ملیمەتر
دیبەگە: 36 ملیمەتر
رواندز: 35.7 ملیمەتر
سۆران: 33.2 ملیمەتر
کۆیە: 28.5 ملیمەتر
شەقڵاوە: 26.5 ملیمەتر
شەمامک: 23.9 ملیمەتر
خەبات: 20.8 ملیمەتر
پارێزگای دهۆک:
دهۆک: 2.2 ملیمەتر
زاخۆ: 1.5 ملیمەتر
ئاکرێ: 19.2 ملیمەتر
بامەرنی: 5.8 ملیمەتر
کانی ماسی: 7.2 ملیمەتر
ئامێدی: 6.6 ملیمەتر
بجیل: 32 ملیمەتر
گردەسێن: 14 ملیمەتر
دینارتە: 23.3 ملیمەتر
شێخان: 16.5 ملیمەتر
بەردەڕەش: 21.8 ملیمەتر
دێرەلوک: 11 ملیمەتر
باعەدرێ: 12 ملیمەتر
قەسرۆک: 12 ملیمەتر
چەمانکێ: 17 ملیمەتر
زاویتە: 6 ملیمەتر
پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە: 12.5 ملیمەتر
تەوێلە: 32.4 ملیمەتر
خورمال: 17.5 ملیمەتر
بیارە: 22 ملیمەتر
سیروان: 18 ملیمەتر
پارێزگای کەرکووک:
کەرکووک: 5.7 ملیمەتر
کەلار: 7.8 ملیمەتر
مەیدان: 6.4 ملیمەتر
خانەقین: 2.5 ملیمەتر
خورماتوو: 10.5 ملیمەتر
کفری: 8.5 ملیمەتر
شوان 9 ملیمەتر
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، بۆ سبەی پلەی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکات.
پلەی گەرمای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ رۆژی چوارشەممە:
هەولێر: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 8 پلەی سیلیزی
دهۆک: 8 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 13 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 9 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 3 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 15 پلەی سیلیزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ