لە چەولیگ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر روویدا

رووداو دیجیتاڵ

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر، پارێزگای چەولیگی لە باکووری کوردستان هەژاند.
 
بە گوێرەی راگه‌یێنراوێكی سەرۆکایەتی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد)، کاژێر 03:49 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 31ی کانوونی دووەمی 2022 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی رێختەر لە شارۆچکەی خۆرخۆلی سەر بە پارێزگای چەولیگ تۆمارکراوە. 
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی (ئافاد)، بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 7 کیلۆمەتر روویداوە.  تاوەکو ئێستا هیچ راگەیێندراوێک لەبارەی زیانی گیانی و ماددی بڵاونەکراوەتەوە. 
 
چەولیگی باکووری کوردستان یەکێکە لەو پارێزگایانەی لەسەر هێڵی سووری "فای" بوومەلەرزەدایە و ساڵانە چەندین جار بوومەلەرزەی بەهێز لێی دەدات.
 
رۆژی 22ی کانوونی دووەمی 2020، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.8 پلەی رێختەر لە چەولیگ روویدا 37 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا، 1466 کەس برینداربوون. دەیان باڵەخانە و خانوو بە تەواوی رووخان و سەتانی دیکەش زیانیان بەرکەوت.