رێگەنەدرا هاندەرانی یانەی ئامەدسپۆر ئامادەی یاریگا بن


رووداو - ئامەد

 یانەی ئامەد سپۆر لە سێ ساڵی رابردوودا بە سەرکەوتنەکانی جەماوەرێکی زۆری بۆخۆی کۆکردووەتەوە و لە کۆی ٦٠ یاری فەرمی ٤١ یاری بردووەتەوە ، بەڵام بڕیار دراوە ، بەرپرسان لەو شارەی باکووری کوردستان بە بیانووی ناتوانن ئاسایشیان بپارێزن، رێگەیان  نەدا هاندەران لە یاریگای ئامەد ئامادەبن، وەکو هەلوێستێکیش بەرامبەر ئەو بڕیارە ، یانەکە یاری بەرامبەر سیڤاس بەلەدیە سپۆر ئەنجامنەدا  و داوا دەکەن  ئەو ناحەقییەی بەرامبەریان کراوە هەڵبگیرێت .