گەنجێک لە کەلار لە لایەن دوو هاوڕێیەوە دەکوژرێت

30-12-2024
هونەر حەمید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گەنجێکی کەلار دوو رۆژ بوو لە ماڵ دەرچووبوو و کەسوکاری پێیانوابوو ونبووە، بەڵام ئەمڕۆ دەرکەوت لە لایەن دوو هاوڕێیەوە کوژراوە.
 
عەبدوڵڵا ساڵح جەمیل گەنجێکی دانیشتوی قەزای کەلارە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا دەبڵ قەمارەی پێ بووە، لە ئێوارەی رۆژی یەکشەمەوە لە ماڵ دەرچووبوو، کەسوکاری لەڕێگەی بانگەوازەوە داوایان دەکرد هەرکەسێک بینیویەتی ئاگەداریان بکاتەوە.
 
بەگوتەی سەرچاویەک بۆ رووداو، دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە دەستگیرکراون و لە لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە کە ئەوان کوشتوویانە.
 
 ئەو دوو کەسەی دەستگیرکراون هاوڕێی کوژراوەکەن، بەگوتەی خۆیان بۆ دزینی ئۆتۆمبێلەکەی، گەنجەکەیان کوشتووە و تەرمەکەیان شاردووەتەوە.
 
چەند جارێک پۆلیس رۆشتووەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تەرمەکە نەدۆزراوەتەوە، شوێنی رووداوەکە لە نزیک گوندی سەید خەلیل لە باکووری کەلارە.
 
عەبدوڵڵا ساڵح تەمەنی 21 ساڵە و پێشمەرگەی تاقانەی حەوت خوشکە، ژیانی هاوژینی پێکنەهێناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە