رووداو دیجیتاڵ
چیڕۆکی هاوڕێیەتیی محەممەد ئۆزگور یڵماز، پزیشکی مێشک و دەمار بووەتە جێی سەرنجی خەڵک.
ئەو پزیشکە لە نەخۆشخانەی نموونەی سێوازی باکووری کوردستان کاردەکات.
نزیکەی شەش مانگ لەمەوبەر، بێچووە قەلەڕەشێکی بە برینداری دۆزیوەتەوە و گوتوویەتی: "شوورەییە بۆ پزیشکێک خۆی لە برین لابدات و چارەسەری نەکات. با باڵندەش بێت. دواجار گیانی هەیە".
دکتۆر محەممەد ئەو قەلەڕەشەی چارەسەر کردووە و بەخێویشی کردووە. ناوی ناوە جاکو.
ئەو پزیشکە دەڵێت: "کاتێک زانیم، زۆربەی کاتەکانم لەگەڵ جاکو بەسەردەبەم! نە من توانیم ئەو ئازاد بکەم، نە ئەویش جێهێشتنی ئێرە بە ئازادی دەزانێت! چونکە ئیدی نایەوێت بڕوات و بووەتە ئەندامێکی ماڵباتەکە."
دکتۆر محەممەد هەوڵیداوە پزیشکەکە بگەڕێنێتەوە نێو سرووشت، بەڵام قەلەڕەشەکە رازی نەبووە. دکتۆر محەممەد گوتی: "جارێکیان دەستم خستە سەر دڵم و بردم لە چۆڵەوانەییەک بەڕەڵڵام کرد، بەڵام گەڕایەوە نێو ئۆتۆمبیلەکەم و رەتیکردەوە جێمان بهێڵێت".
هاوژینی دکتۆر محەممەد دەڵێت، جاکو نیعمەتێکە و خوا بۆی ناردوون! چونکە لەوەتەی ئەو هاتووەتە ماڵەکە، هاوژینەکەی لە ماڵ ناچێتە دەر و وازی لە دەرچوونی شەوانەش هێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ