لە ئەرزەڕۆم دوای سێ رۆژ تەرمی مامۆستایەک لە چەمێک دا دۆزرایەوە

30-12-2024
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای سێ رۆژ، تەرمی مامۆستایەک لەنێو چەمی ئاڤاڕەش لە ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان دۆزرایەوە. 
 
رۆژی 26ـی کانوونی یەکەمی 2024، سابیت بولبول، مامۆستای بیرکاریی تەمەن 39 ساڵ، بۆ زیاتر لە 24 کاژێر ونببوو، دوای هەوڵێکی زۆر بۆ دۆزینەوەی، ناچاربوون داوایەک لە بنکەی پۆلیسی ئاشکالە لە ئەرزەڕۆم تۆمار بکەن. 
 
پۆلیس، جەندرمە و تیمەکانی ئافاد بە هاوکاریی کەسوکاری، هەوڵی دۆزینەوەیان دەدا. دوایینجار بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی سابیت بولبول لەنێو چەمی ئاڤاڕەش دۆزرایەوە. پۆلیس هەواڵی دۆزینەوەی تەرمەکەیان بە کەسوکاری مامۆستاکە راگەیاند. تەرمەکەیان رادەستی دادپزیشکی گشتیی شارۆچکەکە کرد. 
 
پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد لەبارەی هۆکاری ونبوون و گیانلەدەستدانی مامۆستاکە و چاوەڕێی ئەنجامی راپۆرتی توێکاری دادپزیشکییە بۆ دەرخستنی هۆکاری گیانلەدەستدانەکە.  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە