بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر خارپێتی باکووری کوردستانی هەژاند

رووداو دیجیتاڵ

خارپێتی باکووری کوردستان کەمێک پێش ئێستا بە بوومەلەرزەیەکی 4.2 پلەی رێختەر هەژا.
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی کارەساتی لەناکاو و فریاگوزاریی تورکیا (ئافاد) کاژێر 16:26ـی ئەمڕۆ (شەممە، 30-12-2023) بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی رێختەر لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان روویدا.  
 
چەقی بوومەلەرزەکە بە قوڵیی 9.36 کیلۆمەتر تۆمارکراوە، ناوەندەکەی شاری خارپێت بووە. روانگەی قەندیللی، کە دەزگایەکی کەشناسییە، دەڵێ گوڕی بوومەلەرزەکەی خارپێت 4.4 پلەی رێختەرە.
 
هەر ئێوارەی ئەمڕۆ هاونیشتمانییەک لە رۆژئاوای کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بوومەلەرزەیەک لە حەسەکە روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وردەکاری سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان روون نییە.