رووداو دیجیتاڵ
دوای 17 ساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە سلێمانی 3760 کەس دەنگیاندا و بەربژێرێکی ژن ریزبەندی یەکەمی لیستەکەی گرتووە و لە هەڵەبجەش 584 دەنگدەر بەشدارییان کرد و هەولێر 13 ئەندام هەڵبژێردران. لە دهۆکیش 11 کەس بوون بە ئەندامی ئەنجوومەن و 6 کەسیش وەکو ئەندامی یەدەگ دیاریکران.
رۆژی پێنجشەممە، 30-11-2023، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە هەرێمی کوردستان کرا، 29 هەزار و 684 کەس مافی دەنگدانی هەبوو، لە هەڵبژاردنەکەی ئەمجارەشدا ژنان دەنگیاندا و بەربژێر بوون بۆ پۆستە جیاوازەکان. لەبارەی هەڵبژاردنەکەشەوە ئەمڕۆ کاروان سورچی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە رووداو گوت، "دادگە و نوێنەری ئەنجوومەنی وەزیران و نوێنەرایەتیی پارێزگای هەولێر و لیژنە تایبەتییەکانی چاودێریی سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکە دەکەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردنەکە جێگەی رەزامەندی بەربژێر و خەڵکی بێت."
لە هەولێر ئەنجامی کۆتایی تاوەکو درەنگانی شەوی پێنجشەممە(30-11-2023) ئاشکرانەکرا و لە کاتی هەژمارکردنی دەنگەکاندا شەڕ و ئاڵۆزی دروست بوو لەنێوان بەربژێرەکاندا، هێزەئەمنییەکان دۆخی نێو هۆڵەکەیان ئارام کردەوە. دواجار، بەیانیی ئەمڕۆ هەینی ئەنجامەکان راگەیێندران.
ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەم شێوەیە بوو:
1. گەیلان سەعید
2. سالار سەڵاح
3. شرین یەحیا
4. مەعرووف هەركی
5. كامەران سەڵاح
6. خەلیل گۆڕان
7. فەیسەڵ گەردی
8. لاوەند مەموندی
9. ئیسماعیل سورچی
10. ئیبراهیم گەردی
11. رەشید هەركی
12. كامەران محەممەد
13. رزگار سێنارە
چوار ئەندامی یەدەگ دیاریکراون بەمشێوەیە:
1. نیاز یوسف
2. سەردار عەزیز
3. كامەران جەلیل
4. سەردار سەمەد
33 کەس لە هەولێر بەربژێربوون، 13 کەس هەڵدەبژێردرێن، سەرۆکێک و دوو جێگر و 10 ئەندامی ئەنجوومەن.
لە سلێمانی 9617 کەس مافی دەنگدانی هەبوو بەڵام تەنیا 3760 کەس دەنگیان دا و بەربژێرێکی ژن بە ناوی شێنێ ئیختیار فارس لە ریزبەندی یەکەمی دەنگەکانە بە2337 دەنگ بووەتە یەکەمین بەربژێری لیستەکە بۆ یەکەمین جارە بەربژێرێکی ژن ببێتە ئەندام لەو ئەنجوومەنە. هەفتەی داهاتوو بڕیارە ئەنجوومەنەکە کۆبوونەوە بکەن و سەرۆک و دوو جێگرەکە لەنێوان خۆیاندا هەڵبژێرن.
ژمارەی دەنگی بەربژێران لە سلێمانی بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بەو شێوەیە بوون:
1- شێنێ ئختیار فارس 2337 دەنگ
2- نەوزاد غەفوور کەریم 2273 دەنگ
3- بورهان عەلی عەبدوڵڵا 1825 دەنگ
4- حاجی عابد ئەحمەد 1780 دەنگ
5- محەممەد رەسوڵ سەفرەیی 1699 دەنگ
6- ئارام ظاهر ئەحمەد بابان 1674 دەنگ
7- ئەحمەد عەلی کەلاری 1548 دەنگ
8- سابر ئەمین حەمە موبڕەیی 1450 دەنگ
9- کازێو کاوە عەبدوڵڵا 1311 دەنگ
10- خالید محەممد عەلی ئەحمەد 1248 دەنگ
11- جەوهەر ستار کەریم 1239 دەنگ
12- بەهمەن عوسمان حەمەتاڵ 1133 دەنگ
چوار کەسیش وەکو ئەندامی یەدەگ دانراون :
عوسمان فەتاح محێدین 1058 دەنگ
عوبێد ئەحمەد سڵێمان 1052 دەنگ
جەلال عەبدوڵڵا سۆفی سەعید 1040 دەنگ
عەتا رەجەب رەحمان 1020 دەنگ
هەڵەبجە یەکەمجارە ئەنجوومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازی تێدا پێکهێنراوە، 10 کەس خۆیان بەربژێر کردبوو بۆ 7 کورسی، 804 کەس مافی دەنگدانی هەبوو بەڵام تەنیا 584 کەس دەنگیاندا، پێشەوا ئەحمەد بە 434 دەنگ زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا.
ئەنجامی بەرایی دەنگدان بۆ ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەڵەبجە بەمشێوەیەیە:
1- پێشەوا ئەحمەد 434 دەنگ
2- سەردار ئەمین 356 دەنگ
3- بەرزان حەمەڕەشید 346 دەنگ
4- تاهیر شێخ عیزەدین 334 دەنگ
5- خەلیل هەیاس 321 دەنگ
6- بێستون کەریم 309 دەنگ
7- رزگار قادر 203 دەنگ
8- عادل نەسرەدین 296 دەنگ
9- زاید نەجمەدین 317 دەنگ
10- شکۆ حەمە ئەمین 275 دەنگ
لە دهۆک 17 کەس بۆ 11 کورسی ئەنجوومەنەکە کێبڕکێیان کرد، لەتیف عوسمان بە بەدەستهێنانی 2820 دەنگ لە لیستەکە لە ریزبەندی یەکەم دایە.
ئەنجامی بەرایی دەنگدان بۆ ئەنجوومەنی ئەنجوومەنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی دهۆک بەمشێوەیەیە:
1- لەتیف عوسمان 2820 دەنگ
2- بەیار موسا 2638 دەنگ
3- حیکمەت ئەمین 2582 دەنگ
4-نێچیرڤان لەزگین 2576 دەنگ
5-خالید حاجی 2495 دەنگ
6- شوکری جەمیل 2482 دەنگ
7- هەڤاڵ محەممەد 2279 دەنگ
8- مەسعود سەعید 2253 دەنگ
9- مەسعود سڵێمان 2238 دەنگ
10- حوسێن عەلی 2132 دەنگ
11- ئەفراز بەهجەت 2110 دەنگ
شەش بەربژێریش وەکو ئەندامی یەدەگ دیاریکراون کە پێکهاتوون لە:
1- بەختیار حوسێن 2081 دەنگ
2- هەوار 1932 دەنگ
3- بەیان نایف 1714 دەنگ
4- ڤیدار 1700 دەنگ
5- سیروان 1610 دەنگ
6- حوسێن محەممەد 1266 دەنگ
هەموو ئەنجوومەنی پارێزگەکان لە هەفتەی داهاتوو بڕیارە کۆبوونەوە بکەن و سەرۆک و دوو جێگر لەنێو خۆیاندا هەڵبژێرن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ