لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ئامەد دوو کەس گیانیان لەدەستدا

30-11-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شارۆچکەی بسمیلی سەر بە ئامەدی باکووری کوردستان، دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 29-11-2023، روویداوە.
 
رووداوەکە لە ناوچەی کاراکۆپروی شارۆچکەی بیسمیلی ئامەد روویدا. ئۆتۆمبیلێک لە دواوە خۆی کێشا بە بارهەڵگرێک و لە ئاکامدا فەیزی گوموش (32 ساڵ) و قادری گوموش گیانیان لەدەستدا. دوای ئاگادارکردنەوەی تیمەکانی فریاکەوتن دەرکەوت ئەو دوو کەسە هەر لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە. 
 
تەرمەکان گواسترانەوە بۆ دادپزیشکیی بسمیل و پۆلیسیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کرد.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیادا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە و دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسیش بریندار بوون.
 
هەروەها بەگوێرەی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی تورکیا، لە یەکەمین هەشت مانگی 2023 (کانوونی دووەم تاوەکو ئەیلوولی 2023) 335 هەزار و 111 رووداوی هاتوچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە و بە هۆیانەوە هەزار و 946 کەس گیانیان لەدەستداوە و  234 هەزار و 688 کەسیش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".