سکرتێری پێشووی حزبی شیوعیی عێراقی باری تەندروستیی ناجێگیرە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەهادین نووری، سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراقی بەهۆی ناجێگیریی تەندروستییەوە گەیێندرایە نەخۆشخانە.
 
بەهادین نووری 12 رۆژە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بەو هۆیەوە باری تەندروستیی تێكچووە و ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە.
 
کەمان بەهادین نووری، کوڕی سکرتێری پێشووی حیزبی شیوعیی عێراقی، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "باوکم بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا باری تەندروستیی ناجێگیر بووە و بردوومانەتە نەخۆشخانە."
 
بەهادین نووری ساڵی 1927 لە گوندی تەکێی قەرەداخ لەدایکبووە. ساڵی 1946 چووەتە ناو حیزبی شیوعیی عێراقییەوە.
 
ساڵی 1953 1949 دەبێتە سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراقی و لە ساڵی 1953ـدا دەستگیردەکرێت و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەڵام لەژێر گوشاردا فەرمانەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە.
 
لە ساڵی 1994دا بزووتنەوەی ئازادیخوازانی کوردستانی دامەزراندووە.