ناوی بەربژێرە دەرچووەکانی بازنەی دهۆک و ژمارەی کورسیی لایەنەکان

 
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە هەولێر ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند. بەپێی ئەنجامەکان، لە بازنەی دهۆک پارتی لە کۆی 25 کورسی، 18 کورسیی بەدەستهێناوە.
 
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، رێژەی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 72.06% بووە.
 
ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە دهۆک، بەپێی ئەنجامی فەرمیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەم شێوەیە: پارتی دیموکراتی کوردستان 18 کورسی، جووڵانەوەی نەوەی نوێ دوو کورسی، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوو کورسی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەک کورسی و رەوتی هەڵوێست یەک کورسی. ئەوەش جگە لە کورسییەکی کۆتا.
 

 
ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکانی بازنەی دهۆک بەپێی حیزب و لایەنەکان بەم شێوەیە:
 
بەربژێرە سەرکەوتووەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان:
 
- بەهجەت عەلی ئیبراهیم مستەفا
- ژێهات ئیبراهیم عەلی
- ڤەهێل شێروان عەبدولواحید مەلۆ
- رێناس عزەت عارف 
- سەردار خەلیل عەلۆ سلێمان
- ئیبراهیم محەممەد ساڵح نەعمۆ
- سەلیم شەعبان محەممەد زاهیر سادق
- بنستان عیسمەت دینۆ
- کەلحێ محەممەد کەلحێ محەممەد تاهیر
- جەگەر محەممەد ئەمین
- باسل عزەت رەمەزان
- برزۆ ئەحمەد عەبدی
- وشیار خدێدا 
- ڤەژین عەبدولڕەحمان محەممەد ئەمین حاجی
- هابیل سەعید
- رۆژان جەبار محەممەد حوسێن
- ژیان سەڵاحەدین عیسا ئەحمەد
- رۆژان زێوەر محەممەدئەمین مەولوود
 
بەربژێرە سەرکەوتووەکانی جووڵانەوەی نەوەی نوێ:
 
- شڤان سەعدی عومەر
- سیپان ئامێدی
 
 
بەربژێرە سەرکەوتووەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان:
 
- ئیسلام سەعدی عەلی
- هەلز محەممەد
 
بەربژێرە سەرکەوتووەکەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
 
 
ڤەژین دێوالی رەمەزان
 
 
بەربژێرە سەرکەوتووەکەی رەوتی هەڵوسێت:
 
بەدەل بەرواری
 
 
کورسیی کۆتا:
 
 
جەیمس حەسۆ داوود
 
دەنگی دروست لە پارێزگای دهۆک: 548 هەزار و 15 دەنگ
 
ژمارەی دەنگی لایەنەکان لە دهۆک:
 
پارتی: 402152 دەنگ
نەوەی نوێ: 46631 دەنگ
یەکگرتوو: 42732 دەنگ
یەکێتی: 28557 دەنگ
هەڵوێست: 8438 دەنگ
کۆمەڵ: 3687 دەنگ
بەرەی گەل: 2610 دەنگ
هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: 858 دەنگ
گۆڕان: 248 دەنگ
هاوپەیمانیی نیشتمانی: 133
سەردەم: 152 دەنگ