لە رواندز بوومەلەرزە روویدا

رووداو دیجیتاڵ

شارەزایەکی بوومەلەرزەزانی دەڵێت: ئەمشەو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.7 پلە لە سنووری قەزای رواندز روویدا.
 
ئەمڕۆ (چوارشەممە، 30ـی تشرینی یەکەمی 2024) سیروان ساڵح، شارەزای بوومەلەرزەزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "نزیکەی کاژێر 20:14ـی ئەمشەو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 2.7 پلە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر نزیک قەزای رواندزی هەژاند. کاژێرێکیش پێش ئەوە لەسەر سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 2.9 پلە روویداوە."
 
چەند هاووڵاتییەک نامەیەیان بۆ رووداو ناردووە و دەڵێن هەستیان بە لەرینەوە کردووە. سیروان ساڵح گوتی "پێدەچێت ئەو لەرینەوەیە کە لە سلێمانی و هەولێر هەستی پێکراوە، بەهۆی هەمان ئەو بوومەلەرزەوە بووبێت."
 
بەپێی دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق، کاژێر 04:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆش بوومەلەرزەیەک لە سنووری قەزای شەقڵاوە تۆمار کراوە، کە 3.1 پلە بووە بە پێوەری رێختەر و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر تۆمار کراوە.