بە بڕیاری سەرۆکوەزیران رسووماتی تۆمارکردنی خانووبەرە کەمکرایەوە

30-10-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەنجوومەنی وەزیران لە نووسراوێکدا رایگەیاند، لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران رسووماتی تۆمارکردنی خانووبەرە کەمکرایەوە "بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان".
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 30 تشرینی یەکەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی بە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوان بۆ وەزارەتی داد ناردووە و تێیدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەمەبەستی کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان لە کاتی تۆمارکردنی خانووبەرە، بڕیادراوە ئەم خاڵانە جیبەجێ بکرێت:
 
1- بەپێی مادەی 37ـی رسووماتی پول، ژمارە 71ـی ساڵی 2012ـی هەموارکراو، رێژەی 1% کە لە خەمڵاندنی موڵک وەردەگیرێت، بکرێت بە رسووماتی پولی 'مەقتوع' کە تەنیا 1000 دینار بێت.
 
2- رسووماتی تۆمارکردنی موڵک بە رێژەی 2% وەردەگیرێت، بەپێی مادەی 48 لە یاسای رسووماتە دادییەکان ژمارە 114ـی ساڵی 1981 بەشێوەیەک هەژماردەکرێت کە 2% رسوومات وەربگیرێت لە 50% لە خەملاندنی موڵک.
 
3- بەپێی هەردووخاڵی 1 و2ـی سەرەوە پێویستە رسووماتی تۆمارکردنی موڵک کە بەڕێژەی 3% وەردەگیرێت، دابەزێندرێت بۆ رێژەی 1% لە خەمڵاندنی موڵک.
 
ئەم ساڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا ھەر کەسێک کە باجی خانووبەرەی لەسەر بێت و قەرزاری حکومەت بێت، ئەگەر قەرزەکەی بگەڕێنێتەوە، ھیچ زیادەیەکی لێ وەرناگیرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.