سامانە سرووشتییەکان: نزیکەی 465 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە

23 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تائێستا نزیکەی 465 هەزار خێزان نەوتیان وەرگرتووە. بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێریش دەڵێت، "ئەگەر وەرزی سەرما درێژەی کێشا، دەتوانین نەوتی دیکەش دابەش بکەین." گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێریش گوتی، نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەرێمی کوردستان 20 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 30 تشرینی یەکەمی 2024 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، "تائێستا نزیکەی 93 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر 465 هەزار خێزان دابەشکراوە، کە دەکاتە نزیکەی 40% کۆی نەوتی دابەشکراو."
 
ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری دابەشکردنی سووتەمەنیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تائێستا 41 ملیۆن لیتر نەوتیان لە سنووری پارێزگاکە دابەشکردووە و بەردەوام دەبن تاوەکو هەموو خێزانێک نەوت وەردەگرێت.
 
ئاری کاکەشین گوتی، "زیاد لە پێویست نەوتمان لەبەردەستە، ئەگەر وەرزی سەرما درێژەی کێشا و حکومەتی عێراق هاوکار بوو، دەتوانین نەوتی دیکەش دابەش بکەین."
 
گوتەبێژی مەیدانی سووتەمەنی فرۆشانی هەولێربە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هەفتە رابردوو بەرمیلێک نەوت بە کۆ 138 هەزار دینار بوو، ئێستا بووە بە زیاتر کە 158 هەزار دینار."
 
سەرباز کەریم دەڵێت، "ئێستا بەرمیلێک نەوت بە نزیکەی 175 هەزار دینار دەگاتە هاونیشتمانیان، بەروارد بە مانگێک پێش ئێستا  نزیکەی 20 بۆ 25 هەزار نرخەکەی بەرزبووەتەوە. هۆکاری بەرزبوونەوەکەش دابەزینی پلەی گەرمایە."
 
هەرێمی کوردستان پێویستی بە زیاتر لە 268 ملیۆن لیتر نەوتە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 93 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا دابەشکراوە.
 
بەگوێرەی دوایین راگەیێندراوی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، پار دابەشکردنی نەوت تاوەکو 27ـی ئاداری ئەمساڵ بەردەوام بووە، لەو ماوەیەدا لە هەولێر 153 هەزار و 422 خێزان، دهۆک 77 هەزار و 899 خێزان، لە سلێمانی و هەڵەبجەش 120 هەزار و 200 خێزان بەشە نەوتیان وەرگرت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.

نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هێنانه‌كايه‌ى سێ ناحيه‌ ده‌رده‌كات

بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کورستان، لە پارێزگای دهۆک هەر سێ ناحیەی شاریا، مسێرک و تەناهی دروستبوون. جێگری پارێزگاری دهۆک دەڵێت، "بڕیارەکە بۆ خزمەتی خەڵکە و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە".