ئەو بەربژێرانەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەنگی زۆریان هێنا و دەرنەچوون

23 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دا، چەند بەربژێرێک بە کەمترین دەنگ دەبنە پەرلەمانتار، یەکێک لەوانە تەنیا 227 دەنگی بەدەستهێناوە، لە بەرامبەریشدا بەربژێر هەیە زیاتر لە 10 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە.
 
رۆژی 18ی تشرینی یەکەم، دەنگدانی تایبەت و لە 20ی هەمان مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
 
بەگوێرەی رێژەی بەشداری لە دەنگدان، لە هەر بازنەیەک ژمارەی دەنگی پێویست بۆ دەرچوون جیاواز بوو، لە بازنەی دهۆک رێژەی بەشداری زۆرترین بووە و بەربژێر هەبووە بە زیاتر لە 10 هەزار دەنگ، سەرنەکەوتووە.
 
یەکێک لە هۆکارەکانی سەرنەکەوتنی بەشێک لەوانەی دەنگی زۆریان بەدەستهێناوە، سیستمی کۆتای ئافرەتانە؛ چونکە بەپێی یاسا، دەبێت %30ی دەرچووەکان ئافرەت بن، لەم هەڵبژاردنەدا 31 ئافرەت دەرچوون، بەڵام 21یان بە سیستمی کۆتا دەرچوون.
 
بازنەی دهۆک
 
میڤان محەممەد سەعید، بەربژێری پارتی، 10,048 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
شیمال یونس یاسین، بەربژێری پارتی، 9,895 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
خدر ئیسلام ئەنوەر، بەربژێری پارتی، 8,876 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
بۆتان سەگڤان رەشید، بەربژێری پارتی، 8,672 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
جابر محەممەدئەمین ئیبراهیم، بەربژێری پارتی، 8,035 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
سەگڤان سلێمان خەمۆ، بەربژێری پارتی، 7,676 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
سلێمانی عەلی عوسمان، بەربژێری پارتی، 7,496 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
ئەیوب وەیسی ساڵح، بەربژێری پارتی، 7,474 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
نزار ئەحمێ حامد، بەربژێری پارتی، 7,462 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
مەیسەر عوبێد ئەمین، بەربژێری پارتی، 7,211 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
بژار خالید عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی، 6,881 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
فاتیمە ئەحمەد عەلی، بەربژێری پارتی، 6,812 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
هێلین عەبدوڵڵا ئەحمەد، بەربژێری پارتی، 6,710 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
ئیسماعیل رەمەزان عەبدولکەریم، بەربژێری پارتی، 6,655 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
ئاخجین جوبرائیل ساڵح، بەربژێری پارتی، 6,205 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
عەبدولقەهار سەبری عەبدوڵڵا، بەربژێری پارتی، 6,132 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
سەلاحەدین تاهیر سەعید، بەربژێری یەکگرتوو، 7,445 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
 
بازنەی سلێمانی
 
رێژەن بورهان ئەحمەد، بەربژێری یەکێتی، 5,713 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
مەلیک سەلام حوسێن، بەربژێری یەکێتی، 5,313 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
سەرکۆ ئازاد حوسێن، بەربژێری یەکێتی، 5,191 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
 
بازنەی هەولێر
 
زرار حوسێن عەزیز، بەربژێری پارتی، 8,153 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
شێرزاد مستەفا سلێمان، بەربژێری پارتی، 7,861 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
سەردار عادل حوسێن، بەربژێری پارتی، 6,551 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
شیمال فەرهاد شیم حەمەد، بەربژێری پارتی، 5,265 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام دەرنەچووە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان.

نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هێنانه‌كايه‌ى سێ ناحيه‌ ده‌رده‌كات

بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کورستان، لە پارێزگای دهۆک هەر سێ ناحیەی شاریا، مسێرک و تەناهی دروستبوون. جێگری پارێزگاری دهۆک دەڵێت، "بڕیارەکە بۆ خزمەتی خەڵکە و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە".