رووداو دیجیتاڵ
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دا، چەند بەربژێرێک بە کەمترین دەنگ دەبنە پەرلەمانتار، کە بەراورد بە بەشێک لەوانەی دەرنەچوون، دەنگێکی زۆر کەمتریان هێناوە.
بەپێی یاسا، 30%ی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ کۆتای ئافرەت تەرخانکراوە. لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان 368 ئافرەت لە لیستە جیاوازەکان یان بە شێوەی سەربەخۆ خۆیان بەربژێر کردبوو، بەڵام تەنیا 31یان دەرچوون کە 21 لە دەرچووەکان بە کۆتا دەرچوون، ئەوانەش جێی ئەو پیاوانەیان گرتووەتەوە کە بە دەنگی پێویست دەردەچوون.
لە بازنەی هەولێر
ئالا غائیب حسامەدین، لە لیستی بەرەی گەل، بە بەدەستهێنانی 227 دەنگ، دەبێتە پەرلەمانتار.
سارا موحسین قادر، لە بەرەی هەڵوێستی نیشتمانی، بە بەدەستهێنانی 335 دەنگ، دەبێتە پەرلەمانتار.
لە بازنەی سلێمانی
سازگار فەریق عەبدوڵڵا، لە بەرەی هەڵوێستی نیشتمانی، بە بەدەستهێنانی 734 دەنگ، دەبێتە پەرلەمانتار.
لە بازنەی هەڵەبجە
ژاکاو عەبدوڵڵا ساڵح، لە پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەدەستهێنانی 470 دەنگ، دەبێتە پەرلەمانتار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ