پلاندانانی عێراق بۆ رووداو: گەمارۆسازی لە هەرێمی کوردستان 85%ی تێپەڕاندووە

30-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە هەرێمی کوردستان 85%ی تێپەڕاندووە.
 
عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 30-10-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە چوارچێوەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە. تاوەکو دوێنێ سێشەممە پرۆسەکە لە پارێزگاکانی عێراق کارەکانی گەیشتووەتە 99% و لە هەندێک پارێزگاش تەواو بووە."
 
لە 1ی ئەیلوولەوە گەمارۆسازی و ژمارەلێدان لە عێراق دەستیپێکردووە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان 01-10-2024 دەستیپێکرد.
 
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق گوتی، "لە هەرێمی کوردستان پرۆسەکە تاوەکو دوێنێ سێشەممە 85%ی تێپەڕاندبوو."
 
بە گوتەی عەبدولزەهرە هینداوی، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان لە وادەی دیاریکراوی خۆی لە 20 و 21ی مانگی داهاتوو دەکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو دوو رۆژە دەکرێتە پشووی فەرمی لە عێراق و هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی 23-10-2024 محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد و گوتی، "سەرژمێرییەکە 100% ئەلیکترۆنییە."
 
دوایین سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق ساڵی 1997 کرا، کە هەرێمی کوردستانی تێیدا بەشدار نەبوو. لە ساڵی 2009وە حکومەتی عێراق پلانی هەیە سەرژمێری بکات، بەڵام زۆر هۆکار رێگربوون لە بەڕێوەچوونی.
 
بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لە ساڵی 2030دا دەگاتە 51 ملیۆن و 211 هەزار و 700 کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فەرهاد تێلۆ، سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی کاژێر 11:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو

پارتی لیبراڵی کوردستان: دووبارە بەنداوی تشرین بۆردوومان کرا

سەرۆکی پارتی لیبراڵی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ گرووپە چەکدارەکان بە رۆکێت هێرشیان کردووەتە سەر بەنداوی تشرین، گوتیشی: ''نامانەوێت بەبێ ئەنەکەسە بچینە شام، بەڵام ناتوانین هەر چاوەڕێ بین، پێویستە هەڵوێستی خۆیان روون بکەنەوە.''