پێشبینی دەکرێت پێنجشەممە لە بەشێکی هەرێمی کوردستان باران ببارێت

30-10-2023
نازەنین گۆران
نیشانەکردن بارانبارین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەشی کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان بە گشتی هەور و نیمچە هەور دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، "لە رۆژانی 2، 3 و 4ـی مانگی داهاتوو، پێشبینی بارانبارین دەکرێت."
 
رۆژی دووشەممە (30-10-2023) بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان بە گشتی لەنێوان هەور و نیمچە هەوردەبێت و پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم دەبێتەوە، بەراورد بە پلەی تۆمارکراوی ئەمڕۆ.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لەم دوو رۆژەدا پێشبینی بارانبارین ناکرێت، بەڵام لە رۆژانی 2، 3 و 4ـی مانگی داهاتوو، پێشبینی بارانبارین دەکرێت کە کاریگەرییەکەی زیاتر لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبێت."
 
بەگوتەی ئاراس جەبار، پێشبینی دەکرێت ئەو رۆژانە "لە بەشێک لە ناوچەکان نمەباران ببارێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە سلێمانی و هەڵەبجە تاوەباران بێت و لەوێ کاریگەرییەکەی زیاتر بێت؛ پلەی گەرماش دادەبەزێت."
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی (سێشەممە):
 
هەولێر؛ 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی؛ 27 پلەى سیلیزى
دهۆک؛ 29 پلەى سیلیزى
کەرکووک؛ 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە؛ 31 پلەى سیلیزى
زاخۆ؛ 30 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران؛ 20 پلەى سیلیزى
سۆران؛ 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان؛ 34 پلەى سیلیزى
   
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.