پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ: کاتێک ئێمە کازم فارووقمان بینی، باش نەبوو و مانگێک بوو هیچی نەخواردبوو

30-10-2022
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
کازم فارووق، پەرلەمانتاری کوردستان
کازم فارووق، پەرلەمانتاری کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

شەو و رۆژێکى تەواو رووداو سۆراخى دۆخى تەندروستیی کازم فارووق، پەرلەمانتاری کوردستانی کرد. بەپێى زانیارییەکان، نێوەڕاستى مانگى شووبات، کازم فارووق، سەرۆکى پێشووى فراکسیۆنى نەوەى نوێ، لە بنکەى پۆلیسى بەختیارى سکاڵاى یاسایى تۆمارکردووە و بە پۆلیسى راگەیاندووە، گومان دەکات ژەهرخواردکرابێت و پێویستی بە لێکۆڵینەوە هەیە.
 
رۆژى 23ـی شووبات، پۆلیس داواى لە پزیشکى دادی سلێمانى کردووە بۆ پشکنینى نموونەى خوێنى دکتۆر کازم، هەمان رۆژ راپۆرتى پزیشکی دەریخستووە، کازم فارووق، چەند ئەندامێکى هەناوى بریندارە و تووشى خوێنبەربوونى گەدەش بووە، پێویستى بە  چاودێریى و چارەسەر هەیە. 
 
لەگەڵ یەکێک لەو پەرلەمانتارانە قسەم کرد کە لە مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ سەردانى کازم فارووقی کردبوو، ئەویش بەدریە ئیسماعیل، پەرلەمانتارى کۆمەڵى دادگەریی بوو کە دوور لە چاوى کامێرا پێی گوتین، کاتێک د. کازممان بینى، زەرد و لاواز و نەخۆش و بێهێزبوو. "ئێمە کە چووین باش نەبوو، کانیۆلای لەدەستدابوو، مانگێک بوو هیچی نەخواردبوو و بەس بە چارەسەر بەپێوەبوو... هەر هەمان نەخۆشی بوو، گەدە، سوورێنچک و ریخۆڵەی بوو." 
 
رۆژى یەکشەممە دووبارە چوومەوە بۆ ماڵى دایکى کازم فارووق، ئەو یاریدەدەرەى 20 ساڵ زیاترە کرێچییانە، ئەویش وەڵامێکى دڵنیاى لێیان نەبیستبوو. گوتی: 23 ساڵە دەیانناسم، 100 جار پرسیارم لێکردوون، تەنیا دەڵێن، نزای خێری بۆ بکەن. 
 
هەر لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانمدا، چووم بۆ گەڕەکی بەکرەجۆ بۆ ماڵى تاریق کازم، براى د. کازم، بەڵام دەرگەیان نەکردەوە، کاتێک مریشکفرۆشى بەردەم ماڵەکەیان تەلەفۆنى بۆ کردن، لەگەڵ ناوهێنانى کەناڵى راگەیاندن، براژنى کازم فارووق تەلەفۆنەکەى داخستەوە و ئامادەنەبوو قسە لەسەر دۆسیەکە بکات. 
 
پرسیارم لە دراوسێکانی ماڵەکەیان کرد، ئەوانیش دەڵێن، تەنیا ئەوەیان بیستووە کە نەخۆشە و ئێستا لەوێ نییە. فەهمی ئەحمەد یەکێکە لەوانە و گوتی: ئێمە دوێنێ پرسیارمان لێکردن، تەنیا دەڵێت، دۆخی باشە و ناڵێن لەکوێیە.   

 

هەروەها شەوی 30-10-2022، دایکی د. کازم فارووق، پەرلەمانتاری کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، کوڕەکەی "ژەهرخوارد" کراوە و بە ناچاری دوای ئەوەی لە کوردستان هیچ چارەسەرێکی نەبووە بردوویانەتە دەرەوەی وڵات. ئاماژە بەوەش دەدات، کاتێک پرسیاریان لە هاوڕێکانی لە "نەوەی نوێ" کردووە کە کوڕەکەیان چی خواردووە، "ئەوان زۆر شڵەژان و گوتیان ئینجا کوا ئەوە ساڵ و نیوێکە لەگەڵ ئێمە ماوە؟ ئێمە ئاگامان لێی نییە." 
 
دایکی دکتۆر کازم ئاماژە بەوە دەدات کە ئەوان بۆیە ناونیشان و شوێنی مانەوەیان بە کەس نەداوە، لەبەر ئەوەی "ئێمە دۆست و دووژمنەکانمان لێ تێکەڵ بوو، نەمانزانی کامەی دووژمنە و کامە دۆستەکەیە. ئایا ئێمە دەتوانین ناونیشانەکەی بەکەس بدەین؟ نەخێر.. چونکە پاراستنی و ژیانی ئەو کوڕە کەوتووەتە سەر شانی ئێمە، ئێمە دۆست و دووژمنەکانیمان لێ تێکەڵ بووە." 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت