لە کەرکووک خاڵێک بە شیش و سۆندە لە دوو منداڵی خوشکەزای دەدات و پارەیان پێ پەیدا دەکات

30-10-2020
بڕوا کیانی @brwakyani
ڤیدیۆی ئەو منداڵەی ئەشکەنجەدراوە
ڤیدیۆی ئەو منداڵەی ئەشکەنجەدراوە
نیشانەکردن کەرکووک ئەشکەنجەدانی منداڵ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حامد و عەبدولڕەحمان باوکیان کۆچی دواییکردووە و لەگەڵ دایکە بەتەمەنەکەیان ساڵێکە لە موسڵەوە چوونەتە کەرکووک، ئەوان لەگەڵ خاڵێکیان دەژین، بەڵام خاڵیان ژیانی لێتاڵ کردوون، رۆژانە کاریان پێدەکات، ئەگەر پارەی کەمیش پەیدا بکەن، بە دار و سۆندە لێیان دەدات و بە شیش گیانیان داخ دەکات.
 
حامد جەمیل چیاد تەمەنی 10 ساڵانە و عەبدولڕەحمانی برایشی تەمەنی 11 ساڵانە. ئەوان عەرەبن، لە گەڕەکی نیدا لە کەرکووک دادەنیشن و لە بازاڕی دۆمیز بە عەرەبانەیەکی دەستی کەلوپەل بۆ کڕیاران دەگوازنەوە. 
 
فرۆشیارێک لە بازاڕی دۆمیز کە ئاگاداری دۆخی ئەو دوو منداڵەیە و نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بەهۆی ئەوەی رەنگە خاڵیان کێشەی بۆ دروستبکات، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ساڵێکە ئەو دوو منداڵە چوونەتە ئەو بازاڕە، لەوێ بە هاوکاریی بەشێک لە فرۆشیاران هاوکارییان کراوە و عەرەبانەیەکیان بۆ کڕدراوە تاوەکو کاری پێبکەن. 
 
ئەو منداڵانە دۆخی خۆیان بۆ خاوەنکار و فرۆشیارانی بازاڕەکە باس کردووە، کە خاڵیان بەردەوام لێیان دەدات، ئەوانیش هاوکارییان کردوون، بەڵام خاڵیان وازی نەهێناوە، "ئێستا ئەگەر پارەی کەم پەیدا بکەن، لێیان دەدات و دەڵێت بۆ کەمتان پەیدا کردووە". 
 
ئەمڕۆ دوای ئەوەی ئەو دوو برایە چوونەتە سەر کار، بەهۆی ئەوەی رۆژی هەینی بووە، بە گوتەی ئەو فرۆشیارە، بڕە پارەیەکی زۆریان پەیدا نەکردووە، کاتێک گەڕاونەتەوە ماڵەوە بۆ نیوەڕۆ، خاڵیان بە "شیشی کەباب حامدی داخ کردووە و بە سۆندە لێی داوە و شانێکی شکاندووە، بە چەقۆش لە عەبدولڕەحمانی برای داوە". 
 
حامد قسەی بۆ رووداو کرد، گوتی، خاڵی بە سۆندە و شیشی کەباب لێی داوە و داخی کردووە. "لەبەر ئەوەش لێمان دەدات دەڵێت، پارەتان کەم پەیدا کردووە و دەبێت زیاتر بهێننەوە". 
 
دوای ئەوەی لێیان دەدات، خاڵیان دەیانباتەوە بۆ بازاڕەکە، کاتێکیش کاسبکارانی بازاڕەکە دۆخی ئەو دوو منداڵە دەبینن، پۆلیسی فریاکەوتن ئاگادار دەکەنەوە. پۆلیس دەچێتە شوێنی رووداوەکە و لەگەڵ بەشێک لە کاسبکاران حامد دەبەن بۆ نەخۆشخانەی ئازادی. 
 
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "منداڵەکە [حامد] لەلایەن خاڵییەوە لێی دراوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و کەیسەکەی رادەستی بنکەی پۆلیس کراوە". 
 
نەنکی منداڵەکان پشتی خاڵیان دەگرێت و دەڵێت، خاڵیان بۆ ئەوە لێیداون تاوەکو سواڵ و دزی نەکەن و ئەوان عەرەبانەیان بۆ حامد کڕیوە تاوەکو کار بکەن. سکاڵاش تۆمارناکەین، چونکە ئەوانە منداڵی منن.
 
 
 
ئەو فرۆشیارەی قسەی بۆ رووداو کرد ڤیدیۆی حامدی لەنێو بازاڕی دۆمیز تۆمارکردووە دوای ئەوەی لێیدراوە، شوێنی ئەشکەنجە بە پشت و قۆڵییەوە دیارە کە بەشێکیان داخکردن و سووتانن. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.