سەلاحەدین بەهائەدین: بە ناوی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە سنوورەکان دەبەزێندرێن

30-09-2024
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند لەکاتێکدا بانگەشە دەکەین، کە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناهەمواردایە و دەبێت ئاگامان لە خۆمان بێت و پارێزگاری لە قەوارەی فیدراڵی هەرێمی کوردستان بکەین.
 
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ی ئەیلوولی 2024، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوو لە بانگەشەی هەڵبژاردن و ناساندنی بەربژێرەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان گوتارێکی پێشکێشکرد و باسی بارودۆخی ناوچەکە و بانگەشەی هەڵبژاردنی کرد. 
 
سەلاحەدین بەهائەدین گوتی: ''ئێمە لەکاتێکدا بانگەشە دەکەین کە ناوچەکە و هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی ناهەمواردایە و بە ناوی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە سنوورەکانەوە دەبەزێندرێن و لە تام دەردەچێت، ئێمە دەخوازین وەکو یەکگرتوو ئامرازی خێر بین و خوازیاری راستکردنەوەی هەڵەکان بین، بەو هەڵەیەشەوە کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکرێت و خەریکە دۆخەکە کە خۆی چەند ناتەواوە، هێندەی دیکە ئاڵۆز دەکرێت''.
 
سەبارەت بە قەوارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ''لە ستراتیژیەتی ئێمەدا جێگیرە وەکو یەکگرتوو، ئەویش پارێزگاریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان وەکو قەوارەیەکی فیدراڵی ئەرکە و هێڵی سوورە، شەڕی گەورەی سێیەم لەناوچەکەدا بەڕێوەیە، ئەوە ساڵێکە لە غەززە بەردەوامە و لە لوبنانیش بۆمبارانی کوێرانە دەکرێت و ئەگەری تەشەنەکردن و فراوانبوونی هەیە''.
 
سەلاحەدین بەهائەدین پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتییان و خەڵک کرد، کە رۆژی 20ی ئۆکتۆبەر دەنگ بدەن و گوتی ''لە جیاتی ئەوەی جنیۆ بدەی و قسەی زیادە و کەم و زۆر و ئەم کافر بکەی و ئەو خائین بکەی، ئالییەتی مەدەنی هەیە و مافی خۆتە و ئەرکیشە و هەر کەسێکت بە دڵە دەنگی پێ بدە''.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".