لە شەش مانگدا 508 تاوان دژی ژینگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون

30-09-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوانەکانی دژ بە ژینگە لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا بەراورد بە شەش مانگی ساڵی پار کەمبوونەتەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 30ی ئەیلوولی 2024، رائید فوئاد زراری، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە 6 مانگی ئەم ساڵدا 508 تاوانی ژینگە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، لە کاتێکدا لە شەش مانگی یەکەمی پار 658 تاوانی ژینگە تۆمار کرابوون".
 
فوئاد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دۆسیەکان لە دادگە رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر. گوتیشی: "لەم وەرزەدا لە کاتی داربڕین نزیکدەبینەوە. لە سەرەتای مانگی 10ـەوە تاوەکو مانگی ئادار مەفرەزەکانمان زیاتر دەکەین، بۆ ئەوەی رێگە بە کەس نەدەین دار ببڕێتەوە و تاوانی ژینگەیی بکات".
 
فوئاد زراری ئاشکرای کرد، "لە شەش مانگی ئەم ساڵدا 1,114 دار لە دارستانەکانی هەرێمی کوردستان بڕاونەتەوە، بەراورد بە ساڵی پار رێژەکە کەمی کردووە، شەش مانگی سەرەتای پار 1650 دار لە هەرێمی کوردستان بڕابوونەوە."
 
سەبارەت بە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "لە شەش مانگی یەکەم ئەم ساڵدا 28 هەزار و 650 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون، بەڵام ساڵی پار 35 هەزار و 621 دۆنم دارستان و پاوان سووتا بوون".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

جەمال کۆچەر: عێراق لەبەر مەترسیی هێرشی ئیسرائیل دەیەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە لیژنەکەیانی راگەیاندوە، ترسیان هەیە ئیسرائیل بەندەری فاو بۆردوومان بکات، بۆیە دەیانەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.