رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند، تورکیا لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە چیای بۆڵێی بۆردوومان کردووە و، سوپای پاسدارانیش بۆ رۆژی حەوتەم لە سەر یەک بە شێوەی پچڕ پچڕ سنووری ناحیەکە تۆپباران دەکات.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 1:50 خولەکی ئەمڕۆ هەینی 30-09-2022 تورکیا لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانەوە چیای بۆڵێی لە سنووری ناحیەکە بۆردوومانکرد، بەڵام بۆردوومانەکە دوور لە ئاوەدانی بووە و هیچ زیانێکی گیانی بۆ سەر خەڵکی سڤیل نەبووە.
بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان راشیگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێرانیش بۆ رۆژی حەوتەم لە سەر یەک بە شێوەی پچڕ پچڕ چیای سەقەڕ و بەربزین تۆپباران دەکات، بەهۆشیەوە نائارامی لە ناوچەکە و بە تایبەت گوندە نزیکەکانی سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان دروستبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ