30-09-2020
00:00
سوپای عێراق: فەرمان بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسی ئەو ناوچەیەی هێرشەکەی لێوەکراوە دەرکراوە
سوپای عێراق رایدەگەیێنێت، شەوی چوارشەممە گرووپێکی تیرۆریستی لەرێگەی ئۆتۆمبێلێکەوە کە سەکۆی چەکی جۆری راجمەی هەڵگرتبوو، پارێزگای هەولێری کردووەتە ئامانج و هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە فەرمان بۆ دەستگیرکردنی بەرپرسی ئەمنی ئەو ناوچەیەی هێرشەکەی تێدا کراوە دەرچووە. هێرشەکەش لە دۆڵی تەرجلە لە قەزای حەمدانییەوە کراوە و باکووری رۆژئاوای هەولێری کردووەتە ئامانج و چەند گوندێک کەوتوونەتە بەر هێرشەکە کە دوو لە مووشەکەکان لە نزیک کەمپی حەسەن شام کەوتوونەتە خوارەوە.
زیاتر بخوێنەوە
23:26
هێرشەکەی هەولێر؛ مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن
ئەو شوێنەی لە هەولێر مووشەکەکانی لێ کەوتەخوارەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکانی ئەمشەوی هەولێر رایگەیاند، بە تووندی ئیدانەی هێرشەکە دەکات و دەشڵێت "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی کوردستان قبووڵ ناکات و وەڵامیشمان بۆی زۆر تووند دەبێت".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق قسەی کردووە لەبارەی هێرشەکەوە و پێی گوتووە "دەبێت ئەنجامدەرانی سزابدرێن".
23:00
هاوپەیمانان: مووشەکەکانی ئەمشەو لە هەولێر لەناو بنکەکانمان نەکەوتوونەتەخوارەوە
وەین مەراتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش. وێنە: مەهدی فەرەج - رووداو
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش رایگەیاند، مووشەکەکانی ئەمشەو لە هەولێر لەناو بنکەکانیان نەکەوتوونەتەخوارەوە.
وەین مەراتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە تویتێکدا لەبارەی هێرشەکەی ئەمشەوی هەولێر رایگەیاندووە "راپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشی ناڕاستەوخۆی ئەمشەو لە هەولێر لەناو بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان نەکەوتووەتەخوارەوە. هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەکەوتووەتە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".
هێرشی ناڕاستەوخۆ مەبەست لە هێرشی مووشەکییە لە شوێنێکی دوورەوە.
22:44
وەزارەتی ناوخۆ: ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک
بەهۆی مووشەکەکانەوە لە شوێنی رووداوەکە لە هەولێر ئاگر کەوتووەتەوە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، موشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون و ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، کاژێر 8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش مووشەک بە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران کە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێکیان نەپێکاوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مووشەکەکان لە سنووری ( برطلە) لە نێوان گوندەکانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیکابێک هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەکەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی. "تیمە تایبەتەکانی ئێمە خەریکی لێکۆڵینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر".
وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیێنێت "لەکاتێکدا بە تووندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستییە ترسنۆکانەیە ئیدانە دەکەین، لە هەمانکاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک. داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکەین دەستبەجێ ئیجرائاتی پێویست وەربگرن".
22:27
دهزگا ئهمنييهكانى ههرێمى كوردستان وێنهى ئهو ئۆتۆمبێلهيان دهستكهوت كه وەک دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، لهلايهن "ميليشياكانى حهشدى شهعبييهوه" بۆ به ئامانجگرتنى فڕۆكهخانهى ههولێر بهكارهاتووه.
لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەوە دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شهش مووشهك له دهرهوهى سنوورى ههولێر ئاراستهى فڕۆكهخانهى ههولێر كران بهڵام هيچ زيانێكى لێنهكهوتهوه.
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشە مووشەکییەکە دەخاتەڕوو و رایدەگەیێنێت؛ "كاژێر 20:30ى ئهمشهو له سنوورى گوندى شێخ ئهميرهوه كه سهر به پارێزگاى نهينهوايه لهلايهن ميليشياكانى حهشدى شهعبييهوه 6 مووشهك به ئاراستهى فڕۆكهخانەی نێودهوڵهتى ههولێر هاوێژران، بهڵام دوور له فڕۆكهخانه له چۆڵهوانى كهوتنه خوارهوه و دوو لهو مووشهكانهش نهتهقيونهتهوه و خۆشبهختانه هيچ زيانێكى لێ نهكهوتهوه".
زیاتر بخوێنەوە
لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەوە دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، شهش مووشهك له دهرهوهى سنوورى ههولێر ئاراستهى فڕۆكهخانهى ههولێر كران بهڵام هيچ زيانێكى لێنهكهوتهوه.
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشە مووشەکییەکە دەخاتەڕوو و رایدەگەیێنێت؛ "كاژێر 20:30ى ئهمشهو له سنوورى گوندى شێخ ئهميرهوه كه سهر به پارێزگاى نهينهوايه لهلايهن ميليشياكانى حهشدى شهعبييهوه 6 مووشهك به ئاراستهى فڕۆكهخانەی نێودهوڵهتى ههولێر هاوێژران، بهڵام دوور له فڕۆكهخانه له چۆڵهوانى كهوتنه خوارهوه و دوو لهو مووشهكانهش نهتهقيونهتهوه و خۆشبهختانه هيچ زيانێكى لێ نهكهوتهوه".
21:52
مووشەکەکان هیچ زیانێکیان نەبووە
ئاگر لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان کەوتووەتەوە وێنە؛ بڵند تاهیر- رووداو
پەیامنێری رووداو لە شوێنی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکان گوتی، دوویان لە نزیک گوندی گەزنە و گردەچاڵ کەتوونەتە خوارەوە کە کەمپی حیزبی دیموکراتی کوردستانی لێیە. هەروەها دوو مووشەکیش بە دووری چەند کیلۆمەترێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتووەتە خوارەوە کە هیچ یەک لە مووشەکەکان زەرەر و زیانیان نەبووە.
زیاتر بخوێنەوەڤیدیۆی تایبەتی #رووداو؛ شوێنی کەوتنەخوارەوەی سێ مووشەک لە نزیک #هەولێر pic.twitter.com/k67uu7YUdi
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 30, 2020
20:40
شەش مووشەک لە نزیک سەربازگەی هاوپەیمانان لە هەولێر کەوتنەخوارەوە
ئاگر لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکان لە نزیک هەولێر کەوتووەتەوە. وێنە؛ بڵند تاهیر- رووداو
رووداو دیجیتاڵ
پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لەکاژێر 20:30 خولەکی ئەمشەو سێ مووشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر کەوتنەخەوارەوە. هاوکات چەند مووشەکێکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتوونەتەخوارەوە.
سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێرشەکە کراوە بەڵام تاوەکو ئێستا سەرچاوەی هێرشەکە دیارنییە بەڵام داوایان لە هێزەکانیان کردووە لە ئامادەباشیدابن و خۆیان بپارێزن.
سەرچاوەکەی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گوتی، هیچ زەرەر و زیانێکیان لە هێرشەکەدا نەبووە.
بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هیچ رووداوێک لەنێو فڕۆکەخانەی هەولێر رووینەداوە و دۆخەکە ئاساییە.
نوێدەکرێتەوە.....