رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بەربژێری پۆستی قایمقامی قەزای سۆران دەدات کە لەلایەن پارێزگاری هەولێر پێشکەشکراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی ئەیلوول، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر بەربژێری پۆستی قایمقامی سۆران دەدات و بەربژێرەکە پێویستی بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەن هەیە.
عەلى رەشید، سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر بە تۆڕی میدیایى رووداوی راگەیاند، بەپێى یاساى ژمارە 3ى ساڵى 2009ى ئەنجوومەنى پارێزگاکان، دواى ئەوەى پارێزگارى هەولێر بەپێى نووسراوێک بەربژێرێکى دیاریکرد و ناوەکەی بۆ ئەنجوومەنى پارێزگا نارد، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگا بڕیاری دا کۆبوونەوەیەک رێکبخات بۆ دەنگدان لەسەر ئەو بەربژێرەی کە بۆ قایمقامی سۆران دیاریکراوە".
کرمانج عیزەت، قایمقامی پێشووی قەزای سۆران، دوای 16 ساڵ لە بەڕێوەبردنی ئەو پۆستە، چەند رۆژێک لەمەوبەر دەستی لەکارکێشایەوە و پارێزگاری هەولێریش دەستلەکارکێشانەوەکەی قبووڵکرد. هەروەها هەڵگورد نەجیب عوسمان-ی وەکو شوێنگرەوەی ئەو دیاریکردووە.
هەڵگورد نەجیب عوسمان کێیە؟
ساڵی 1973 لە ناحیەی دیانا لەدایکبووە
زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت
10 ساڵ لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەفسەری هەواڵگری بووە
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی کامبریجە لە هەرێمی کوردستان
لە زانکۆی کوین ماریی لە لەندەن بەکالۆریۆسی لە زانستی کۆمپیوتەر بەدەستهێناوە
لە سوێد ماستەری لە سیستمی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت بەدەستهێناوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ