رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناخی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021 - 2022 راگەیاند.
بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی قۆناخی 12ـی ئامادەیی کلیک بکە
رۆژی شەممە، 20ـی ئەم مانگە تاقیکردنەوەی خولی دووەمی پۆلی 12 دەستیێکرد، سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "زیاتر لە 95 هەزار قوتابی لە بەشەکانی زانستی، وێژەیی، پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم کردبوو."
بەگوێرەی وەزارەتی پەروەردە، قوتابییان دەتوانن لە کاژێر 08:00 پەڕەی سۆمای تاقیکردنەوەکانیان ببینن، بۆ بینینی کلیک بکە
رۆژی 27ـی حوزەیرانی 2022، تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی قوتابییانی 12ـی ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
لە سنووری پارێزگای هەولێر 42 هەزار و 112 قوتابی، لە دهۆک 29 هەزار و 845 قوتابی، لە سلێمانی 28 هەزار و 728 قوتابی و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و 729 قوتابی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵی پۆلی 12 هەبووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ