رێبوار تاڵەبانی: پێشنیازمکردووە بۆ کێشەی ماددەی 140 دانوستاندن لەگەڵ ئێران بکەین

30-08-2021
سیروان عەباس
نیشانەکردن ماددەی 140
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بۆ کێشەی ماددەی 140 پێشنیازیکردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودوا دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا بکات.
 
رێبوار تاڵەبانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ماددەی 140 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "هەرچەند گفتوگۆمان لەگەڵ عێراقدا کرد و رێککەوتین، بەڵام نەتوانرا رێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت، بۆیە پێشنیازمکردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمەودوا دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا بکات".
 
رێبوار تاڵەبانی پێیوایە لە سنووری ماددەی 140 گرووپی چەکداری جیاواز هەن و لە بوارەکانی سیاسی، دەستووری و سەربازی پێشێلکاریی دەکەن و دەشڵێت "بۆ ئەوەی لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بەرگێکی دیموکراسییانە بە بەر ئەو ناوچانەدا بکرێت، چاوەڕێی ئەوەین لەگەڵ بەغدا بگەینە ئەنجامێکی باش".
 
ئەو راوێژکارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بێهیوایی خۆی لە دانوستاندن لەگەڵ بەغدا لەبارەی ناوچە دابڕێندراوەکان [سنووری ماددەی 140] نەشاردەوە و گوتی: "پێشنیازمکردووە بۆ لەمەودوا حکومەتی هەرێمی کوردستان دانوستاندن لەگەڵ ئێراندا بکات، چونکە هەر رێککەوتنێکیش لەگەڵ بە‌غدا بکرێت، ئەگەر بە دڵی ئێران نەبێت، عێراق ناتوانێت جێبەجێی بکات".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو تۆمەتبارەکە لەکاتی دزیکردن.

لە کاتی قەدەخەی هاتووچۆدا دوو کەس زیاتر لە 51 ملیۆن دینار لە دوو کۆگەی هەولێر دەدزن

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە یەکەم رۆژی سەرژمێریدا، دوو تۆمەتبار، کە لە دوو کۆگەی خۆراکدا 41 ملیۆن دینار و 6,700 دۆلار (10 ملیۆن و 50 هەزار دینار)یان دزیبوو، دەستگیرکران.