کوردستان
کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا لە تاران کۆبوونەوە و جەختیان لە خواستی دوولایەنە بۆ فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش و برەودان بە پەیوەندییەکانیان کردەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30-07-2024 له په‌راوێزی به‌شدارییاندا له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنى سه‌رۆككۆمارى ئێران‌دا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاكان فيدان، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێداوە، هەردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا تيشكيان خستووەتە سەر دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30-07-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ياوه‌ريى شاندێكى باڵا له تاران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵاتانى بانگهێشتكراو، به‌شداریى له رێوڕه‌سمى سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعود پزيشكيان، سه‌رۆكى ئێران‌دا كرد، كه له ئه‌نجوومه‌نى شوراى ئيسلامى به‌ڕێوه‌چوو.
بەهۆی بەشداریکردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری تازەی ئێران، ئاڵای کوردستانیش لە تەنیشت ئاڵای وڵاتانی دیکەدا لە هۆڵی رێوڕەسمەکەدا دانرا.
شاندى ياوه‌رى نێچيرڤان بارزانى له شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان؛ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو، كه به بانگهێشتى فه‌رميى ئێران بۆ به‌شدارى له‌و رێوڕه‌سمه‌دا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ گه‌يشتبوونه تاران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ