لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی گەنجێک بە چەقۆ کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
شەڕ لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی لەنێوان دوو گەنجدا روویدا و یەکێکیان ئەوی دیکەی بە چەقۆ کوشت.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی، شەڕ لەنێوان دوو گەنجدا دروستبوو و لە ئەنجامدا یەکێکیان بە چەقۆ کوژرا".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمساڵ 68 هاونیشتمانیی هەرێمی کوردستان بەشێوەی جیاواز و لە رووداوی جیادا کوژراون؛ زۆرترینیان لەم مانگەدا بووە کە 15 کەس کوژراون؛ کەمترینیش لە مانگی شوباتدا بووە، کە سێ کەس لەو مانگەدا کوژراون.
بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.