لە رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەلار - دەربەندیخان کەسێک گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگەی کەلار - دەربەندیخان رووداوێکی هاتووچۆ روویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە، وەکو لە راگەیێندراوی هاتووچۆی گەرمیاندا هاتووە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 30-07-2021 بووە لەسەر رێگەی کەلار - دەربەندیخان و لە نزیک گوندی "ئاوە خێری" بووە کە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک بووە.
ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری (کیا سیراتۆ) بووە و شۆفێرەکەی ئافرەت بووە، جگە لە گیانلەدەستدانی کەسێک، سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست رەوانە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری کراون لە باوەنوور.