رووداو دیجیتاڵ
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکیدا بۆ سنووری چەمچەماڵ پڕۆژەی راکێشانی هێڵی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەسەردەکاتەوە و دەڵێت، نابێت بە هیچ هۆکارێک کارکردن لە پڕۆژەکە بووەستێت.
د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان یاوەریی قوباد تاڵەبانی دەکات لە سەردانەکەیدا. جگە لەو پڕۆژەیە بڕیارە چەند دیدارێکیشی هەبێت و سەردانی پاسپۆرتی چەمچەماڵیش بکات.
پڕۆژەی راکێشانی هێڵێکی ئاو لە گۆپتەپەوە بۆ چەمچەماڵ زیاتر لە دوو ساڵە بڕیاری لێدراوە و لە چەند رۆژی رابردوودا چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
گوژمەی پڕۆژەکە 78 ملیۆن دۆلارە و بڕیارە لە ماوەی 730 رۆژدا تەواو بکرێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دارا رەشید، وەزیری پلاندانان پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ بەسەردەکاتەوە و دەڵێت: نابێت بە هیچ هۆکارێک کارکردن لە پڕۆژەکە بوەستێت pic.twitter.com/llzQVN9C9V
— Rudaw (@Rudawkurdish) June 30, 2024
قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد، دانیشتووانی چەمچەماڵ ساڵانێکی زۆرە بە دەست کێشەی ئاوەوە دەناڵێنن و چەندین ساڵیشە چاوەڕوانی جێبەجێکردن و تەواوکردنی ئەو پڕۆژەیەن.
بۆیە دەڵێت، "نابێت بە هیچ هۆکارێک کارکردن لە پڕۆژەکە بووەستێت و داوایکرد کۆمپانیای جێبەجێکار لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بکات، چونکە ئەمە سەرەکیترین داواکاری و مافی دانیشتووانی چەمچەماڵە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ