لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 1300 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە شنگال

30-06-2024
حەیدەر دۆسکی
ئاوارەیەکی خەڵکی شنگال لە کەمپێکی دهۆک دووکانی هەیە
ئاوارەیەکی خەڵکی شنگال لە کەمپێکی دهۆک دووکانی هەیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشی زۆری ئاوارەکانی شنگال کە لە کەمپەکانی دهۆک دەژین، نایانەوێ بگەڕێنەوە. هەیسەم یوسف، ئاوارەیەکی خەڵکی شنگالە و لەبەردەم کەمپێکی ئاوارەکان دووکانێکی هەیە، دەڵێت، بژێویی دوو خێزان لەسەر ئەو دووکانەیە و نایەوێت بگەڕێتەوە شنگال.
 
هەیسەم یوسف بە رووداوی گوت: "ئەگەر خەڵک هەمووی گەڕایەوە و کەس لێرە نەما، ئێمەش ناچارین بگەڕێینەوە، بەڵام من خۆم حەزناکەم بگەڕێمەوە شنگال. بژێویی 16 کەس لەسەر ئەم دووکانەیە".
 
16 کەمپی ئاوارەکانی شنگال لە سنووری پارێزگای دهۆک هەن. نزیکەی 70 هەزار خێزان تێیدا دەژین. بەشی زۆریان دەڵێن، نایانەوێ بگەڕێنەوە، چونکە دۆخی ئەمنیی شنگال ئارام نییە.
 
بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان کاری تایبەت بەخۆیان هەیە و دەڵێن، ئەگەر بگەڕێنەوە، دەبێت سەرلەنوێ دەست بە کارێکی دیکە بکەن.
 
محەممەد ئیسماعیل، دووکانێکی جوانکاریی ئۆتۆمبێلی لەنێو کەمپی چەمشکۆ هەیە و دەڵێت: "01-01-2015 هاتمە کەمپ. 2017 بوومە خاوەن دووکان، خەڵکی کەمپ و لە دهۆک و زاخۆش خەڵک دێنە لام. لە شنگال هیچ شوێنێکم نەماوە و نامەوێ بگەڕێمەوە". 
 
بەهۆی بڕیاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 1300 خێزان گەڕاونەتەوە شنگال.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە