پێشبینی دەکرێت لە 13 پارێزگای باکووری کوردستان باران ببارێت

30-06-2024
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین 13 پارێزگای باکووری کوردستان بگرێتەوە. شەوی رابردووش لە ئاگری تەرزەیەکی زۆر باری. 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ـی حوزەیرانی 2024، بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە 21 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان باران دەبارێت. 
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوە دەکات، پێشبینی دەکرێت لە پارێزگاکانی ئەردەخان، قەرس، ئەرزینگان، ئەرزەڕۆم، ئیدر، ئاگری، وان، مووش، چەولیگ، دێرسم، خارپێت، مەلەتی و مەرەش لە باکووری کوردستان باران ببارێت. 
 
وەک کەشناسیی تورکیا دەڵێت، لەو 13 پارێزگایەدا تێکڕای پلەی گەرما لەنێوان 28-33 پلەیە و بارانبارینەکە نابێتە هۆی ئەوەی پلەی گەرما زۆر دابەزێت. 
 
لە بەشی زۆری پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان، پلەی گەرما لەنێوان 30-35 پلەی سیلیزی دەبێت. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی تورکیا، بارانبارینەکە تاوەکو رۆژی 2ـی تەممووز بەردەوام دەبێت. 
 
هاوکات شەوی رابردوو تەرزەیەکی زۆر لە بەشێکی زۆر لە پارێزگای ئاگری باری و لە هەندێک شوێن زیانی بە کشتوکاڵی جووتیاران و باخی باخەوانان گەیاند. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عادل عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق.

وەزیرى نەوتی عێراق: شەممە کۆبوونەوەکان بۆ هەناردەکرنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەستپێدەکەنەوە

وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، شەممەی داهاتوو شاندێکى وەزارەتى سامانە سرووشتیەکانی هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدا دەکات بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستاندنەکان بۆ هەناردەکردنەوەى نەوت. دەشڵێت، "وەزیرى دارایی بە نووسراو بەڵێنى داوە پارەى کۆمپانیاکانى نەوت خەرج بکات".